Contenido principal del artículo

پ.ی. د. رضوان شریف صالح بەناز حدی صالخ

Resumen





پوخته‌


هەر لەگەل هەڵهاتنی خۆڕی ژیانکردن لەسەر زەویدا، مرۆڤ بەردەوام لە هەوڵدا بووە بۆ پاراستنى ژيانی خۆی چونکە لە ژیانی رۆژانەیدا مەترسی گەلێک رووبەرووی دەبنەوە و زۆرجار ئەو مەترسیانە مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستی دەکەنەوە، بۆیە وەک چارەسەرێک، بیرۆکەی بیمەی تەندروستی لەگەل پێشکەوتنی کۆمەڵگە و بواری یاسایی سەریهەڵداوە و زۆرێک لە ولاتانی پێشکەوتوو رێکخستنی یاساییان بۆ بیمەی تەندروستی کردووە و گرنگییەکی زۆریان پێداوە. لە یاسای شارستانی عێراقی ژمارە (٤٠)ی ساڵی ١٩٥١ی بەرکار لە هەرێمی کوردستاندا، بە شێوەیەکی گشتی رێکخستن بۆ بیمە و چەند جۆرێکی بیمە کراوە، بەڵام لەگەل ئەوەشدا لەئیستادا بۆشاییەکی یاسایی هەیە لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی بیمەی تەندروستی تایبەت، و هیچ یاسایەکی تایبەت بوونی نیە سەبارەت بەم بابەتە و لە هیچ دەقێکی یاسای بەرکاریشدا باس نەکراوە، كەواتە بە نەبوونى ياساى تايبەتمەند، پرۆسەى بيمەى تەندروستی تایبەت ڕووبەڕووى كۆمەلێك ئاستەنگ دەبێتەوە، چونكە ڕەنگدانەوەى گرنگى هەيە لەسەر ژيانى مرۆڤدا؛ لە لايەنى دەروونيەشەوە ئەو نيگەرانيیە كەمدەكاتەوە، كە توشى تاكەكان دەبێت، لەوەى نەتوانن نەخۆشیەکانیان بەباشی و تێچوویەکی کەمتر چارەسەر بکەن، چونکە بەرزبوونەوەى تێچووى خزمەتگوزاريەكانى تەندروستى بە تایبەتی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و نۆرینگە پزشکییەکاندا واى كردووە بارگرانى بكەوێتە سەر شانى هاولاتيان کە نەتوانن لە شوێنی تەندروستی گونجاو و پێشکەوتوودا چارەسەری نەخۆشییەکانیان بکەن. ئەم توێژینەوەیە بە پشت بەستن بە میتۆدی شیکاری و بەراوردکاری  گەیشتووتە ئەو دەرئەنجامەی کە بۆشایی یاسایی هەیە سەبارەت بە ڕێکخستنی پرۆسە و گرێبەستی بیمەی تەندروستی تایبەت، ئەرک و مافەکەکانی لایەنەکانی گرێبەست و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزراییە تەندروستیەکان، و داپۆشینەکان و گرتنە خۆی بیمەی تەندروستی، هەروەها چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بیمەی تەندروستی. لە کۆتایشدا کۆمەلێک پێشنیار بۆ رێکخستنی پرۆسەى بيمەى تەندروستى کراون.


 


وشە سەرەکییەکان: بیمەی تەندروستی تایبەت، گڕێبەستی بیمەی تەندروستی تایبەت، بیمەکار، بیمەکراو، خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان هەرێمی کوردستان.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

پ.ی. د. رضوان شریف صالح, & بەناز حدی صالخ. (2024). ڕێکخستنی یاسایی بۆ بیمەی تەندروستی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 5(1), 145–157. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp145-157

Artículos similares

1 2 3 4 5 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.