Contenido principal del artículo

Resumen





 


كه‌رتى كشتوكاڵ به‌ يه‌كێك له‌ پايه‌ گرنگه‌كانى ئابوورى داده‌نرێت، چونكه‌ خۆراك بۆ ته‌واوى دانيشتوان دابين ده‌كات، وێڕاى دابين كردنى پێداويستييه‌كانى كه‌رسته‌ى خاو بۆ كه‌رتى پيشه‌سازى، سامانى ئاژه‌ڵ به‌ گشتى و كه‌رتى په‌له‌وه‌ر به‌ تايبه‌تى به‌شێكى گرنگه‌ له‌ كه‌رتى كشتوكاڵى.


گرنگى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دايه‌ به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى خۆراكى بۆ دانيشتوان داده‌نرێت، له‌ دابينكردنى ئاسايشى خۆراك‌، ئه‌م گرنگيه‌ش له‌ زيادبوون دايه‌، به‌ هۆى زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوان و زيادبوونى خواست له‌سه‌رى.


ئامانجى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ بريتيه‌ له‌ ده‌رخستنى ئێستاى به‌رهه‌م هێنانى په‌له‌وه‌ر‌‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ڕووى شێوازى دابه‌شبوونيان. لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان دابه‌شكردووه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ر، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م باس له‌ گرنگى په‌له‌وه‌ر ده‌كات، ته‌وه‌رى دووه‌م تايبه‌ته‌ به‌ دابه‌شبوونى بايه‌خى ڕێژه‌يى پرؤژه‌كانى په‌له‌وه‌ر، ته‌وه‌رى سێيه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ شێوازى دابه‌شبوونى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاكه‌.


كليلى ووشه‌: په‌‌له‌وه‌ر، گرنگى په‌له‌وه‌ر، بايه‌خى ڕێژه‌يى پڕۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ پارێزگاى هه‌ولێر.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

Asst. Prof. Mohammed Z., & Prof. Dr. Ahmed J. (2024). شيكردنه‌وه‌يه‌كى جوگرافى بۆ پرۆژه‌كانى په‌له‌وه‌رو شێوازى دابه‌شبوونيان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 5(1), 321–341. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp321-341

Artículos similares

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.