Contenu principal de l'article

هاوکار سمایل عالی

Résumé





لەگەڵ دەركەوتن و سەرهەڵدانی چەمكی سەروەری لە هزری سیاسی ڕۆژئاوادا، ئارگومێنت و ڕاجیایی زۆری دەربارەی هەبووە، بەتایبەت لە سەرچاوەكەی، تەنانەت هەندێكجار لە هزری سیاسی ئیسلامیشدا، ئەویش بەهۆی پێگەی ئەو بابەتە لە هەردوو ڕوانگەكەدا، كە بۆتە جێی بایەخی بیرمەندان و زانایان و مشتومڕی زۆر دەربارەی هەبووە، لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە تیۆر و ڕوانگە جیاوازەكان بخرێنە ڕوو بەپێی بەرەوپێشچوونی قۆناغە مێژووییەکانی ئەم چەمكە، بەهۆی ئەو ململانێ هزرییەی باڵی كێشا بوو بەسەر ئەوڕوپادا، كە گوزارشت بوو لە چارەسەركردن و یەكلایی كردنەوەی ململانێی نێوان پاشاكان لەلایەک و لەگەڵ پیاوانی ئایینیش لەلایەکی ترەوە هەبوو. هەرچی حاكمیەتە لە ئیسلامدا، بەشێوەیەكی گشتی چەمكێكی تەواو جیاوازە ئەگەر بەراورد بكرێ‌ بە هزری سیاسی ڕۆژئاوا، پایە و بنچینەكەی بۆ دەقەكانی حوكمە شەرعییەكان دەگەڕێتەوە، لەگەڵ دیاریكردنی ڕۆڵ و پێگەی تاك لەو سیستەمەی كە لەسەر ئەو بنەمایە دادەمەزرێ‌، لە ڕووی مێژوی بەكارهێنان و سەرهەڵدانی حاكمیەت، چەمكێكی نوێیە، بەڵام ڕەگوڕیشە و ماناكەی كۆنترە، جگە لەمانە، لێرەدا هەولِ دەدرێ‌ بەراوردی نێوان ئەو دوو ڕوانگە جیاوازە بكرێ‌ بۆ چەمكی سەروەری.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

عالی ه. س. (2023). چەمکی سەروەری لەنێوان هزری سیاسی ڕۆژئاوا و ئیسلامیدا – توێژینەوەیەکی بەراوردکاری. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(1), 174–182. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp174-182

Articles similaires

1 2 3 4 5 6 7 8 9 > >> 

Vous pouvez également Lancer une recherche avancée de similarité pour cet article.