Contenu principal de l'article

سەركەوت عمر ابراهیم لەنجە عبدالرحمن غريب پەخشان علی احمد

Résumé





يتناول ئــەم توێژینەوەیە، لـە ژێر ناونیشانی (گوتـاری نەتەوەیی و ئایینی لـە رۆمانی- ئەنفال لە ئێوارە خوانێكی خودا و شەیتانەكان)دا بە ئەنجام گەیەنراوە، كە لە نووسینی رۆماننوس "حسین سـۆران"ە. ڕووداوەكـانی ئـەم ڕۆمانـە گێڕانـەوەی ڕووداوە تراژیدیەكانی كـارەساتی بەدناوی ئەنفالە و بە ئاراستەیەكی جیاوازتر لەو ڕۆمانانەی لەسەر ئەم كارەساتە نووسراون تراژیدیای ئەنفالمان بۆ دەگێڕێتەوە. ڕۆماننووس لە گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ئەم ڕۆمانەدا، لە هەوڵی گەیاندنی گوتاری نەتەوەیی و ئایینیدایە لە هزری حەجاجی تكریتی وەك ئەفسەرێكی باڵا دەست و كاراكتەرێكی جەلادی جێبەجێكردنی كارەساتی ئەنفال. لە بەرانبەریشدا گوتاری دژ و پێچەوانەی شاكەسی ڕۆمانەكە (دڵداری مەلەك خاتوون) دەبینرێت لە بەرانبەر ئەم گوتارە نەتەوەیی و ئایینیەی، كە لە هزری شۆڤێنیستی حیزبی بەعسدا دژ بە نەتەوەی كورد ڕەوایەتی پێدرابوو. بۆ ئەم مەبەستە ڕۆماننووس تێكڕای پانتایی گێڕانەوەی ڕۆمانەكەی بۆ گفتوگۆ و گەیاندنی ئەم دوو چەمكە (نەتەوەیی و ئاینیی)یە تەرخانكردووە لە هزری دوو نەتەوەی جیاواز (عەرەب وەكو بكەری پرۆسەی ئەنفال) لە دیدی شوڤینییانەی حیزبی بەعس بەپشتبەستن بە گوتاری ئایینی و (كورد وەكو نەتەوەی ئەنفالكراو و ستەم لێكراو). لەو ڕوانگەیەوە ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ ئەوەی لە هزری ڕۆماننووسەوە ئەم دوو گوتارە و چۆنیەتی وێناكردنیان ڕاڤە بكات.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

ابراهیم س. ع., غريب ل. ع., & احمد پ. ع. . (2022). گوتاری نەتەوەیی و ئاینیی لە ڕۆمانی (ئەنفال لە ئێوارە خوانێكی خوا و شەیتانەكاندا). Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 3(2), 269–280. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v3n2y2022.pp269-280

Articles similaires

1 2 > >> 

Vous pouvez également Lancer une recherche avancée de similarité pour cet article.