بۆچی میتانی ؟

                                               

ئیمپراتۆریەتی میتانی (نزیکەی ١٥٠٠ – ١٣٠٠ پێش زایین)، واتە نزیکەی 3500 ساڵ بەر لە ئێستا، شانشینییەکی هوری زمان بوو لەو ناوچەیەدا گەشەی کرد کە ئەمڕۆ کوردستان و بەشێک لە باکووری میزۆپۆتامیا پێکدەهێنێت و پایتەختەکەی واشۆکانی بوو. میتانیەکان ڕێڕەوی سەرەکی بازرگانی و زەوییە بەپیتەکانی نێوان ڕووباری دیجلە و فورات بەشێک بوو لە خاک و فەرمانڕەوایی میتانییەکان. ئەوان بە گالیسکە پێشکەوتووەکانی شەڕ و کاریگەرییان لەسەر سیاسەت و کولتوری ڕۆژهەڵاتی خوارو و کۆن ناسراو بوون و پەیوەندییان لەگەڵ ئیمبراتۆریەتەکانی دەورو بەر وەک میسر و هیتی و ئاشووردا توندوتۆڵ بوو. دواتر سەرەڕای کەوتنیان بە دەستی ئاشوورییەکان، بەڵام کاریگەریی کولتووری و سیاسییان لە ناوچەکەدا بەردەوام بوو.

ڕەگ و ڕیشەی ئیمپراتۆریەتی میتانی بەهۆی پەیوەستی و سەریەککەوتنی خاکەکەیەوە بەستراوەتەوە بە کوردستانی گەورەوە. ناوەندی ئیمپراتۆریەتەکە بە واشوکانی پایتەختیشەوە، دەکەوێتە نزیک سەرچاوە ئاوییەکانی ڕووباری خابور لە ناوچەکانی ئەمڕۆی زۆرینەی کورد وەک باشووری کوردستان (کوردستانی عێراق)، رۆژئاڤای کوردستان (کوردستانی سوریا)، باکوری کوردستان (کوردستانی تورکیا)، رۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی ئێران). بە درێژایی ئەم مێژووە کولتووری هوری بەشداری لەو تێکەڵە نەتەوەیی و کولتوورییەدا کرد کە ناسنامەی کورد و کوردستانی لەم ناوچەیە لە قاڵب دا. بوونی ڕێگا بازرگانییە ستراتیژییەکان و تێپەڕبوونی بە نێو خاکی میتانی رەنگدانەوەی گرنگی و پێگەی مێژوویی کوردستان دەردەخات وەک سەرڕیگایەک بۆ پەیوەندی و پێکبەستنەوەی شارستانییەتاکانی دەوروبەر ئەمەی لەگەڵ پاراستنی ئەم پێگەیە مێژووییە خەباتی کوردەان پیشاندەدات بۆ پاراستنی سەربەخۆییان لە ناوچەکلەدا.

شارە مۆدێرنەکانی وەک کەرکوکی ئێستا (ئارافە) و سەری کانی (واشۆکانی) شایەدی میراتی میتانیین. ناوی "عەرەفە/ئارافە-ئارابخا"، یەکێک لە شارە دێرینەکانی سەردەمی میتانی، لە کەرکوکی ئێستا پارێزراوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر گرنگی مێژوویی ئەو ناوچەیە. هەروەها پەیوەندی جوگرافیای نێوان واشۆکانی و سەری کانی لە سوریا/رۆژئاڤا ئەم پەیوەندییە بەهێزتر دەکات، بەو پێیەی ناوە زمانەوانی و کولتوورییەکان لەیەک دەچن.  هەریەک لە ناوەکانی  " واشۆکانی و سەری کانی " هەڵگری هەمان مانای "سەرچاوەی ئاو" ن. ئەمڕۆ سەری کانی وەک بەشێک لە ناوچە زۆرینە کوردییەکان ماوەتەوە و بەردەوامیی مێژوویی و کولتووریی میراتی میتانی لە ناسنامەی مۆدێرنی کوردیدا بەهێزتر دەکات.

میراتی میتانی بەشێکە لە گێڕانەوەی مێژوویی فراوانتری خاکەکانی کوردستان، کە بەشدارە لە پاڵپشتیکردنی داواکاری کورد بۆ خاکی باوباپیرانی.

سنوری دەوڵەتی میتانی لە مێژو