دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی خه‌بات و چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp487-495الملخص
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه به‌ناونیشانی (دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان / ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به‌نموونه) هه‌وڵێكه بۆ خستنه ڕووی گرنگیی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م و گرنگیی دیزاینكردنی ڕه‌گه‌زه تایپۆگرافیكانی تاكو بتوانرێت بابه‌ته‌كان به‌پێی گرنگییان بخرێنەڕوو. ئه‌م توێژینه‌یه‌وه به‌پێی میتۆدی وه‌سفی و شیكاری ناوه‌رۆك ئه‌نجام دراوه و ژماره‌كانی هه‌رسێ مانگی (ئایار و حوزه‌یران و ته‌موز) ی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) بە سامپڵی توێژینه‌وه‌كه وه‌رگیراوه ، له‌ڕووی دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان قسه‌مان كردووه.
له‌م توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووین له‌وانه: گرتنه‌به‌ری یه‌كێك له قوتابخانه‌ی دیزاین خاڵێكی گرنگه بۆ دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك ،چونكه ده‌بێته به‌شێك له كه‌سێتی ڕۆژنامه‌كه و به‌گونجاوی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه تایپۆگرافیه‌كاندا.
له‌ژماره‌كانی ئه‌و سێ مانگه‌ی رۆژنامه‌ی خه‌باتدا قوتابخانه‌یه‌كی جێگیر یان یه‌كێك له ڕێبازی قوتابخانه‌كان به‌به‌رده‌وامی نادۆزرێته‌وه ، جاری وایه زۆر قورسه بزانیت لاپه‌ڕه‌ی ڕؤژنامه‌كه به‌پێی چ قوتابخانه‌یەك دیزاینكراوه.
خاڵێك كه‌گرنگه و ڕۆژنامه‌كه په‌نای بۆ بردووه (لاپه‌ڕه‌ی جیگرەوە) یە واته له‌ژماره‌یه‌كدا دوو لاپه‌ڕەی یه‌كه‌م هه‌بێت ، ئه‌میش له‌و حاڵه‌تانه‌دا ڕووی داوه كه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌و رۆژه به‌ته‌واوی ته‌رخان بێت بۆ بابه‌تێك و لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌می كردووه به جێگرەوەی لاپه‌ڕەی یه‌كەم واته دیزاینکردنی لاپه‌ڕه‌یەکی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ی دیزاینی لاپه‌ڕه یه‌كه‌م.
التنزيلات
المراجع
سه‌رچاوه‌كان
یه‌كه‌م/ كتێبه كوردیه‌كان
ـ زوبیان، سامی، رۆژنامه نووسیی رۆژانه و راگه‌یاندن،و:مه‌م بورهان قانع، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م،سلێمانی ،2008.
ـ مه‌نگوڕی،شێركۆ میرزا، ئاسته‌نگه‌كانی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه له‌ڕۆژنامه‌دا،چ1،چاپخانه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی،كه‌ركوك،2007 .
دووه‌م/ كتێبه‌عه‌ره‌بییه‌كان
ــ الصاوى،احمد حسين ، طباعة الصحف واخراجها، دار القومية للطباعة والنشر.
ــ الصويعي،عبدالعزيز سعيد ، الاخراج الصحفي والتصميم بين الاقلام والافكار والحواسيب، ط1 ، دار الملتقى للطباعة والنشر، بيروت،1998.
ــ. الحسن، غسان عبدالوهاب، ايدولوجيا الاخراج الصحفي،دار اسامة للنشر والتوزيع، ط1، عمان,2012.
ــ العسكر،فهدبن عبدالعزيزبدر.الاخراج الصحفي-اهميته الوضيفية واتجاهاته الحديثة، ط8 ،الرياض. 1998.
ــ موسى، انتصار رسمي، تصميم واخراج الصحف والمجلات الالكترونية، دار وائل للطباعة والنشر،ط1، عمان ،2004.
- نسرين، رياض عبدالله و تيسير احمد ابوعرجة، الاخراج الصحفي الحديث، دار المسيرة، ط1، 2014 .
- الوحيشى،كمال عبدالباسط، اسس الاخراج الصحفي،منشورات جامعة بانغازي،ط1، 1999.
گۆڤار:
الساعدي ،جاسم زبون حسن (العناصر التيبوغرافية في الصحف العراقية )دراسة وصفية)،مجلة اهل البیت ، جامعة اهل البیت العراق ، 2018 .