Hauptsächlicher Artikelinhalt

د.دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌

Abstract





پوخته‌


ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ناونیشانی (دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان / ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به‌نموونه‌) هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌ ڕووی گرنگیی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م و گرنگیی دیزاینكردنی ڕه‌گه‌زه‌ تایپۆگرافیكانی  تاكو بتوانرێت بابه‌ته‌كان به‌پێی گرنگییان بخرێنەڕوو. ئه‌م توێژینه‌یه‌وه‌ به‌پێی میتۆدی وه‌سفی و شیكاری ناوه‌رۆك ئه‌نجام دراوه‌ و ژماره‌كانی هه‌رسێ مانگی (ئایار و حوزه‌یران و ته‌موز) ی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) بە سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ ، له‌ڕووی دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان قسه‌مان كردووه‌.


  له‌م ‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووین له‌وانه‌: گرتنه‌به‌ری یه‌كێك له‌  قوتابخانه‌ی دیزاین خاڵێكی گرنگه‌ بۆ دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك ،چونكه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ كه‌سێتی ڕۆژنامه‌كه‌ و به‌گونجاوی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌ تایپۆگرافیه‌كاندا.


 له‌ژماره‌كانی ئه‌و سێ مانگه‌ی رۆژنامه‌ی خه‌باتدا قوتابخانه‌یه‌كی جێگیر یان یه‌كێك له‌ ڕێبازی قوتابخانه‌كان به‌به‌رده‌وامی نادۆزرێته‌وه‌ ، جاری وایه‌ زۆر قورسه‌ بزانیت  لاپه‌ڕه‌ی‌ ڕؤژنامه‌كه‌ به‌پێی چ قوتابخانه‌یەك دیزاینكراوه‌.


  خاڵێك كه‌گرنگه‌ و ڕۆژنامه‌كه‌ په‌نای بۆ بردووه‌ (لاپه‌ڕه‌ی جیگرەوە) یە واته‌ له‌ژماره‌یه‌كدا دوو لاپه‌ڕەی یه‌كه‌م هه‌بێت ، ئه‌میش له‌و حاڵه‌تانه‌دا ڕووی داوه‌ كه‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌و رۆژه‌ به‌ته‌واوی ته‌رخان بێت بۆ بابه‌تێك و لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌می كردووه‌ به‌ جێگرەوەی لاپه‌ڕەی ‌یه‌كەم واته‌ دیزاینکردنی لاپه‌ڕه‌یەکی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ی دیزاینی لاپه‌ڕه‌ یه‌كه‌م.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

حه‌مه‌ د. ئ. . (2023). دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی خه‌بات و چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 487–495. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp487-495