جۆره‌كانی ئه‌دای سیسته‌می سیاسی و نیشانده‌ره‌كانی
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
لێکۆڵینەوە لە ئەدای سیستەمی سیاسی به یەکێک لە گرنگترین بابەته گەرمه‌كانی سەردەمی ئیستا داده‌نریت ،چونكه هەموو سیستمە سیاسییەکان ئاستی ئەدای یەکسانیان نییە، واتە ئاستی جیاوازیان هەیە، لەوانە ئاستێکی لاواز یان ئاستێکی بەرز. بۆیە ئامانجی سه‌ره‌كی لێکۆڵینەوەکە پێناسەکردنی چەمکی ئەدای سیستەمی سیاسی و جۆرەکانی ئەدای سیسته‌می سیاسی بوو،له‌گه‌ل تیشک خستنە سەر دیارترین نیشانده‌ره‌كانی سیستەمی سیاسی وەک نیشانده‌ره ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌كان.
بەم پێیە لێکۆڵینەوەکەمان کردە سێ باس، لە باسی یەکەمدا تیشکمان خستۆته سەر چەمکی ئەدای سیستەمی سیاسی،ولە باسی دووەميشدا باسی جۆرەکانی ئەدای سیستەمی سیاسی كراوه، ولە باسی سێیەمیشدا جه‌ختمان كردۆته سه‌ر گرنگترین نیشاندەرەکان بۆ پێوانەکردنی ئەدای سیستەم.
بۆیە لێکۆڵینەوەکە گەیشتە کۆمەڵێک ئەنجام و ڕاسپاردە، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریخست کە دەتوانرێت ئەدای سیستەمی سیاسی بە پلەی دەستکەوت و تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی کە ئەرکەکانی سیستەمی سیاسی پێکدەهێنن بە گۆڕینی تیهاویشته‌كان(داواكارییه‌كان) بۆ ده‌رهاویشته‌كان (سیاسەت و بڕیارەکان)، بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستیانەی کە هەریەک لە سیاسەتەکانی وه‌دەرهێنان و دابه‌شكردن و ریكخستن وره‌مزی لەخۆدەگرن.
هەروەها توێژینەوەکە پێشنیاری پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەکانی سیستەمەکەی کردووە بە مەبەستی پاراستنی سیستەمەکە و بەردەوامییەکەی و دابینکردنی ئاستێکی باشی ئەدای کارکردن، بەتایبەتی ئەدای وه‌دەرهێنانی سەرچاوە ماددی و مرۆییەکان بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن ، لەگەڵ دابەشکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەسەر ئەندامانی کۆمەڵگادا بە شێوەیەکی دادپەروەرانه.
مفاتيح الكلمات: ئه‌دا ، ئه‌دای سیسته‌می سیاسی،جۆره‌كانی ئه‌دای سیسته‌م ، نیشانده‌ره‌كانی ئه‌دای سیسته‌م.