Hauptsächlicher Artikelinhalt

هاوكار یاسین شریف مه‌غدید خضر ئه‌حمه‌د سه‌پان

Abstract





ئامانجی ئه‌م توێژینەوەیە دیاریكردنی  گرنگترین ئه‌و چوارچێوه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ن كه‌ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ كوردییه‌كان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن بۆ پته‌وكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئەم توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌سفیه‌و میتۆدی ڕووپێوی به‌كارهێنراوه‌و پشتی به‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ كوردییه‌كان به‌ستووه‌. كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات وه‌ك نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ دیاریكراوه‌و تیایدا 14 وتاری سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستانی ئه‌وكات و 20 وتاری كه‌سانی سیاسیی و ئه‌دیب و ڕۆشنبیر  وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌درێژایی ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی خایاند.  له‌گرنگترین ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه‌ ئه‌م تویژینه‌وه‌یه‌ پێی گه‌یشتووه‌ ئه‌مانه‌بوون: ئه‌و وتارانه‌ی ئه‌و مانگه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌، زیاتر لایه‌نگر  وهانده‌ر بوونه‌  له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌و ڕووه‌وه‌.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

شریف ه. ی. ., & ئه‌حمه‌د سه‌پان م. خ. . (2023). ڕۆڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ پته‌وكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: (پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به‌ نموونه‌). Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 134–150. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp134-150