Hauptsächlicher Artikelinhalt

سروە صدرالدین نورالدین پ. د. احمد جلیل اسماعیل اسماعیل

Abstract





پوختە


پیشەسازی خۆراک یەکێکە لە چالاکیە هەرە گرینگەکانی پێشکەوتنی ئابووری هۆکاری بەرزبونەوەی داهاتی تاک و ڕەخساندنی هەڵی کار و نەهێشتنی بێکاریە. پیشەسازی خۆراک و دابەشبوونی گونجاوی سەرەڕای ئەوەی لە پێوستیە گرینگەکان و پڕ بایەخ دادەنرێت کەدەبێتە هۆی پێشکەوتنی بواری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بڕبڕەی پێشکەوتنە بۆ هەموو ئەو هەرێمانەی لەو ووڵاتەن و پێداویستیەکانی دانیشتوان پڕ دەکاتەوە وەهەروەها بە پەیژەی نێوان کەرتەکان وە سەرچاوەی بەگەڕخستنی دەرامەتی سروشتی و مرۆیەکان دادەنرێت. ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی دابەشبوو شوێنی جوگرافی لقەکانی پیشەسازی خۆراکه، وە گەیشتن بەو جیاوازییەی کە لە نێوان قەزاکاندا هەیە، لەلایەکی تر هەڵسەنگاندنی  پێکهاتەى پیشەسازی خۆراک ڕوون دەکەینەوە.


گرفتی توێژینەوەکە خۆی لە ناهەوسەنگی دابەشبونی جوگرافی و جۆری لقەکانی پیشەسازی خۆراک لە نێوان یەکە کارگێریەکانی ناوچەی لێکۆڵینەوە دەبینێتەوە. پێکهاتەی پیشەسازییە خۆراکیەکان و دابەشبوونی جوگرافی لە پارێزگای هەولێر دابەشکراوە بەسەر سێ تەوەر: تەوەری یەکەم/ چەمکی پیشەسازی خۆراک و گرنگییەکەی. تەوەری دووەم/ شیکردنەوەی پەیکەری پیشەسازیە خۆراکیەکان لە پارێزگای هەولێر. تەوەری سێیەم/ دابەشبوونی جوگرافی پیشەسازییە خۆراکیەکان لە پارێزگای هەولێر.


بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی توێژینەوەکە پەیرەوی میتۆدی زانستی گشتی کراوە کە پێک دێت لە (دابەشکردن و شیکردنەوە و پێکهێنان) وە خستنەڕووی داتاو زانیاریەکان لە ڕێگای گراف و پشت بەستن به پرۆگرام و ڕێگای شیکاری نوێ وەک (Arc GIS v.10. 8، Excel 2016).


لە دەرئەنجامدا دەردەکەوێت کە پیشه‌سازى خۆراك لە ناوچەی لێکۆڵینەوە گرنگى تایبەتى خۆى هه‌یه‌‌ چونكه‌ بە خاڵی سەرەکی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت  وە لقێکی سەرەکیە لە لقەکانى ئابوورى نیشتمانى و هاوبەشى ڕاستەوخۆى کردووە لە زیادبوونى بەرهەمى ناوخۆى و نیشتمانى، هەروەها زنجیرەیەکى گرێدراوە لەنیوان کەرتى کشتوکاڵ و پیشەسازى وە یەکێکە لە بنەما سەرەکی و بنچینەیەکانى کەرتى بازرگانى وووڵات. سەرەڕاى ئەوە ئاماژەیەکە بۆ خوشگوزەرانى هاووڵاتیان.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

نورالدین س. ص. ., & اسماعیل پ. د. ا. ج. ا. . (2023). پێکهاتەی پیشەسازی یە خۆراکیەکان و دابەشبوونی جوگرافییان لە پارێزگای هەولێر. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 384–395. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp384-395