پڕوپاگەندەی سیاسیی بەریتانی لە ڕۆژنامەی (تێگەیشتنی ڕاستی)دا
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
پوختە :
لەدواى داگیرکردنى ویلایەتى بەغداد ، لە ساڵى 1917 دا ، ئینگلیزەکان کەوتنە دانانى نەخشە و پلان بۆ هەڵکشان بەرەو کوردستان و ویلایەتى موسڵ . بۆ ئینگلیز واباشتر بوو بهرله هاتنیان بۆ كوردستان زهمینهسازییهك بكهن تاكو كهمترین زیانیان بهركهوێت
دەرچواندنى رۆژنامەیەک بەزمانى کوردى بەناوى ( تێگەیشتنى راستى )یەوە لە بەغداوە ، بووە پێویستییەکى سەرەکیى ئەو پرۆسەى زەمینەسازییە . (تێگەیشتنی ڕاستی) بڵندگۆو ئامڕازی پڕوپاگەندەی سیاسیی ئینگلیز بوو، ئامانجی هەرە سەرەکیی ئەوە بوو "ڕاستیەک" لە کورد "بگەێنێ" کە ئینگلیز سەرکەوتووی جەنگن و دوژمنەکانیش کە تورکی عوسمانیین، دۆڕوان، هەر میللەتێکیش دۆستایەتی ئینگلیز بکات ، ئەوا لەو سەرکەوتن و خێرو خۆشیە بێ بەش نابێت، خۆ ئەگەر وا نەکەن خراپیان بەسەر دێت! .
لەو ڕوانگەیەوە ئینگلیز لەڕێی هەواڵ و وتارەکانی ( تێگەیشتنی ڕاستی )یەوە لەماوەی ساڵێکدا هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەی سیاسیی بەرنامە بۆ دارێژراوی بە سستماتیک، بەرپاکردو تێکەڵەو کۆکراوەیەکی تەکنیکی هەمە جۆری تێدا بەکارهێنا.