Contenido principal del artículo

پ. ی. د. هەتاو کریم خدر عثمان برايم حمد

Resumen





پوختە


میتۆد گرنگترین بنەمای توێژینەوەی زانستییە. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاشنا بوونە بە میتۆدی شیکاری ناوەڕۆک و بەکارهێنانی لە کۆمەڵناسیدا. هەروەها دەرخستنی تایبەتمەندی و بوارەکانی بەکارهینانی، وە زانینی جۆری ئەم میتۆدە و چەندێتی یاخود چۆنێتی. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکاری چۆنێتییە. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، توێژەران میتۆدی وەسفی شیکارییان بەکار هێناوە. لە ئەنجامدا توێژەر گەیشتووە بەوەی؛ شیکاری ناوەڕۆک یەکێکە لە گرنگترین تەکنیکەکانی توێژینەوە کە تایبەتمەندە بە زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمەڵناسیش وەکو یەکیک لەو زانستانە لێی سودمەند بووە و توێژەرانی بەکاریان هێناوە. ئەو میتۆدە شیکارییەکی سیستماتیکی دەقە. دەقەکان لە هەر کام (کتێب، گۆڤار، نامە، کۆبوونەوە، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، وەرگێڕانی چاوپێکەوتن و نووسینی مەیدانی، فیلمەکاندا ) بێت. سەبارەت بە جۆری ئەم میتۆدە دوو ئاڕاستە هەیە، ئاڕاستەیەک وەکو میتۆدێکی چەندێتی سەیر دەکەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە وەسف دەکات بەشێوازی چەندێتی و زمانی ژمارە بەکار دێت تێیدا. ئاڕاستەیەکی دیکە پێی وایە؛ میتۆدی شیکاری ناوەڕۆک میتۆدیکی چۆنێتییە،  چونکە شیکاری تێکستەکان و پەیوەنددیان لە چوارچێوەی دەقەکاندا دەکات، لەسەر پرسیارەکان دەوەستێت. لە کۆتاییدا توێژەران چەند پێشنییارێکیان خستووەتە ڕوو ئەوانیش بریتین لە؛ گرنگیدانی زیاتر بەم میتۆدە لە لایەن توێژەرانی کورد، لە زانکۆکانیشدا لە پاڵ میتۆدەکانی تردا خوێندکاران ئاشنا بکەن بەم میتۆدە. وە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەم میتۆدە و بەم میتۆدە.


 






 


وشە کلیلیەکان: میتۆد، میتۆدی شیکاری ناوەڕۆک، دەق، کۆمەڵناسی

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

پ. ی. د. هەتاو کریم خدر, & عثمان برايم حمد. (2023). بنەماکانی میتۆدی شیکاری ناوەڕۆک و بەکارهێنانی لە کۆمەڵناسیدا. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 881–889. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp881-889

Artículos similares

<< < 14 15 16 17 18 19 20 21 22 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.