Contenido principal del artículo

ڕێبوار مغديد محمود بەشدار عبداللە محمد

Resumen





ئاماژە جوگرافییەکان کەوا لقێکن لە لقەکانی خاونداریەتی هزری بریتین لە کۆمەڵە ئاماژەیەک کە دادەندرێن لەسەر کەلوپەلەکان بە جۆرێک کەوا سەرچاوە جوگرافییەکانیان پیشان دەدات، ئەمەش کۆمەلێک تایبەتمەندی دیاریکراوی خۆی هەیە، هه‌رچه‌ند ئاماژه‌ جوگرافییه‌كان وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ و ناسینه‌وه‌ى به‌رهه‌می شوێنێك هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ مرۆڤ به‌كاری هێناووە، به‌ڵام مێژووی ڕێكخستنى یاسایی بۆ بابه‌تى ئاماژه‌ جوگرافییه‌كان و داننان پێی وه‌ك مافێكی هزری جیاواز له‌ مافي‌ عه‌ینی مێژووێكی دووری نییه‌. ئاماژە جوگرافییەکان بە یەکێک لە گرینگترین ئامرازەکانی پارستنی بەرهەمە نیشتمانییەکان دادەندرێن، بۆیە پێویستە پاراستنی یاساییان بۆ بکرێت، یاسای عێراقی هەڵوێستی داوە لەسەر ئاماژەی جوگرافی بەڵام "تسمیات المنشأ"ی باس نه‌كردووه‌ لە کاتێکدا "تسمیات المنشأ" بە بەشێک دادەندرێت لە ئاماژه‌ى جوگرافی و پێویستە پاراستنی بۆ بکرێت. لەم ریڤیوو ئارتیکڵە هەوڵدراوە کەوا تێگە و تایبەتمەندییەکانی ئاماژە جوگرافییەکان لە یاسای عێراقی و ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بخاتەروو، وە دواتر ئاماژە بە مەرج و ڕێگا و هۆکارەکانی پاراستنی ئاماژە جوگرافییەکان بکرێت. لە کۆتایدا یەکێک لە گرینگترین ئەو دەرئەنجامانەی کە بە دەست گەیشتن بریتیە لەوەی کەوا ئەو بەرهەمانەی بە ئاماژەی جوگرافی جیادەکرێنەوە، داخوازی زیاتریان لەسەرە و هۆکارێکی بنەرەتییە بۆ گەشەپێدانی ئابووری وڵات، بۆیە پێشنیار دەکرێت کەوا پێویستە سالانە ڤیستیڤاڵ و پیشانگای تایبەت بە بەرهەمە ناوخۆییەکان ڕێکبخرێت، بە مەبەستی پیشاندانی سەرچاوەی بەرهەم هێنانیان و چۆنیەتی ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی بتواندرێت لە پێشێلکارییە دەرەکییەکان بپارێزرێت.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

محمود ڕ. م. ., & محمد ب. ع. . (2022). پاراستنى یاسایی مافی ئاماژه‌ جوگرافییه‌كان بە پێی یاسای عێراقی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 3(2), 233–241. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v3n2y2022.pp233-241

Artículos más leídos del mismo autor/a