Contenu principal de l'article

م.ي. جةزا شورش حمةشريف ث.ي.د. رافيدة عبدالله عبدالصمد قةرةداغي

Résumé

پاشاكانی باكوری میزوپۆتامیا لە كۆندا هەڵگری چەندین نازناوبوون كە ڕەنگدانەوەی هێزو دەسەڵاتەكەیان بووە لە ڕوی سیاسی و كۆمەڵایەتیەوە و ئاینی و سەربازیشەوە، لە ڕێی ئەو نازناوانەی كە پاشاکان لە خۆیان ناوە دەتوانین شارەزای شێوازی فەرمانڕەوایەتیەكەیان بین، ئایا زیاتر گرنگیان بە لایەنی ئاینی داوە یان لایەنی كۆمەڵایەتی سەربازیان زیاتر لامەبەست بووە ، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ ئەدەین باس لەو نازناوانە بكەین كە پاشاكانی باكوری میزوپۆتامیا لە خۆیان ناوە، یان ئەو شێوازی ناوهێنانەیان دیاری دەكەین كە لە دەقە مێخیەكانی پاشاكانی میزوپۆتامیادا باس كراون  لەبەر ئەوەی ناسناوی پاشا لە ناوەڕۆكدا دان نانە بە پاشاو پیرۆزكردنی دەسەڵاتەكەی هەروەها ئاماژەیەكە بۆ مەودا و فراوانی ئەو ناوچەیەی فەرمانڕوایی تیادا دەكات لە گرنگترین ئەو نازناوانە (EN) گەورەی کاهینەکانی پەرستگا بووە دەسەڵاتی ئاینی هەبووە لە سەردەمی بەرەبەیانی بنەماڵةكانى سومةرى هەندێک جار فەرمانڕەوایی شارەکانیان کردووە وکاروباری دەوڵەتیان بەڕێوەبردووە،  گلگامێش هەڵگری ئەم نازناوە بووە  ، (ENSI) واتە میر یان فەرمانڕەوای شار چەند کارێکی هەبووە لەوانە نوێنەری خواوەند بووە لە شارەکاندا ، سەپەرشتی کاروباری ئاینی کردووە، فەرماندەی جەنگ بووە و دادوەر و بەرپرسی گشتی بووە هەموو کارەکانی خەڵکی بەڕێوەبردووە لە چوارچێوەی دەوڵەتی شارەکەیدا، (LUGAL) واتە پاشا كە قەڵەمڕەوی فەرمانڕەواییەكەی لە (ENSI) فراوانتر بووە فەرمانڕەوایی چەند شارێکی کردووە، دەسەڵاتی ئاینی بەدەست بووە ، هەروەها فەرمانڕەوایی چوارلاو پاشای وڵاتی سومەر و ئەكەد یەكێك ی دیكەن لەو نازناوانە كە بەكارهاتووە هەندی كاتیش فەرمانڕەواكان هەڵگری پلەی سەربازی بوون وەك (Šagina) جەنەڕاڵ، ئەم توێژینەوەیە پشت دەبەستێت بە چەندین بەڵگەی مێژووی و شوینەواری وەک نوسینە مێخیەکان كە لەسەر تابلێتی قوڕین و بەرد و پەیکەر و پەیكەری سەرشاخەكان و مۆرەکان هتد... نوسراون  لە کاتی هەڵکۆڵینە شوێنەواریەکان دۆزراونەتەوە یان لە لایەن پاشاکانی پێشوو بەجێماوە بۆمان.

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

حمةشريف م. ج. ش. ., & قةرةداغي ث. ر. ع. ع. . (2023). ناسناوی پاشاكانی باکوری ميزۆپۆتاميا لە دەقە میخیەكاندا : (سوبارتو، خەمازى، سيمورروم) وەک نمونە. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 535–549. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp535-549