Contenu principal de l'article

پ.ی.د.شمال حسین مصطفی رزگار احمد رسول

Résumé





     له‌پشت هه‌ر بڕیار و سیاسه‌تێك كه‌ ده‌وڵه‌تێك ده‌یگرێته‌به‌ر چه‌ندین هۆكار و فاكته‌ر ڕۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌یه‌، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له ‌ماوه‌ی ئیداره‌ی‌ دۆناڵد ترامپدا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌ندین ‌بووه‌، به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌، دۆناڵد ترامپ له‌ماوه‌ی ئیداره‌كه‌یدا چه‌ندین بڕیاری مێژوویی ده‌ركرد به‌رامبه‌ر(ئیسرائیل و كۆماری ئیسلامی ئێران) وه‌ك بڕیاری ناساندنی شاری قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها له‌هه‌مبه‌ر ئێرانیشدا ئیداره‌كه‌ی ترامپ سیاسه‌تێكی توندی په‌یڕه‌وكرد به‌تایبه‌ت بڕیاری  كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و زیادكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، هه‌ربۆیه‌ پرسیاری‌ توێژینه‌وه‌كه‌مان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌‌وه‌ی ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ تا چه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌‌ بووه‌،‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌شمان كردووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێستانه‌ی ترامب به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران هه‌نگاوی بۆناوه‌ له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری لۆبیه‌كه‌‌ بووه‌ و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌كانی لۆبیه‌كه‌ی‌ كردووه‌، ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌شمان‌‌ له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی خستۆته‌ڕوو، به‌شی یه‌كه‌م تیشک دەخاتە سەر ناساندن و پێناسەی هەریەکە لە لۆبى جولەکە و سیاسەتى دەرەوە و ئەو هۆکارە نافەرمیانەى کاریگەریان هەیە لەسەر سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا، له‌به‌شی دووه‌میشدا هەوڵمانداوە شرۆڤه‌ی ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێستانه‌ی دۆناڵد ترامپ بكه‌ین و ئاستی كاریگه‌ری لۆبیه‌كه‌ له‌سه‌ری بخه‌ینه‌ڕوو، له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا‌ له‌گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێی ده‌گه‌ین بریتیه‌ له‌وه‌ی لۆبی جوله‌كه‌ كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران له‌ماوه‌ی ئیداره‌ی ترامپدا.






 


ووشه‌ كلیلیه‌كان: (لۆبی جوله‌كه‌، ئیداره‌ی ترامپ، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئیران، ئیسرائیل، سیاسه‌تده‌ره‌وه‌)

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

پ.ی.د.شمال حسین مصطفی, & رزگار احمد رسول. (2024). كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا (ئیدارەى دۆناڵد ترامپ وەک نمونە). Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 371–378. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp371-378