گوتارشیكاریی بازاڕسازی لە سۆشیال میدیای كوردی لە سەردەمی كۆرۆنادا كۆمپانیاكانی گەیاندنی خێرا بە نموونە
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی سرووشتى گوتاری بازاڕسازیى كۆمپانیاكانى گهیاندنى خێرا لە سۆشیال میدیا له سهردهمى كۆرۆنادا، لەگەڵ دیاریكردنی پەیوەندی نێوان گوتاری بازاڕسازیی كۆمپانیاكانى گهیاندنى خێرا و سرووشتى ئامرازهكانى سۆشیال میدیا لە سەردەمی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی رووپێوی بهكارهێنراوە و پشتی بە رێگای شیكردنهوهى ناوهڕۆك بهستووه و سوودیشی لە تیۆری گوتارشیكاری وەرگرتووە بۆ شیكردنەوەی گوتاری بازاڕسازی هەردوو كۆمپانیای گەیاندنی خێرا (دلیڤەری)ـی (تەڵەبات و لەزوو) لە سەردەمی كۆرۆنادا. كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری گەیاندنی خێرا (دلیڤەری) كاردەكەن، نموونەی توێژینەوەكەش كۆمپانیاكانی (تەڵەبات و لەزوو)ن، كە ئۆفیسی سەرەكییان لە هەولێری پایتەخی هەرێمی كوردستانی عێراقە، توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامانەی كە گرنگترین ئەو بابەتانەی لە گوتاری بازاڕسازی سۆشیال میدیای كۆمپانیاكانی (تەڵەبات و لەزوو) لە هەردوو پلاتفۆڕمی فەیسبووك و ئینستاگرام لە سەردەمی كۆرۆنادا تیشكیان خراوەتەسەر بریتیین لە ناساندنی خزمەتگوزاری كۆمپانیاكان و پەیامی رۆشنبیركردنی جەماوەر، هەروەها گوتاری بازاڕسازیی هەردوو كۆمپانیاش، زیاتر كاریان لەسەر وروژاندنی هەست و سۆزی وەرگر كردووە لەپێناو باوەڕپێهێنان و دروستكردنی كاریگەری لەسەریان.