Contenido principal del artículo

Dilman Ismael Hazhar Jalal

Resumen

پوختە:


ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە زانینی ئاستی پشت بەستنی گەنجانە بە سەکۆی تیک تۆک بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ وزانیاری، هەروەها زانینی جۆری ئەو هەواڵانەیە کە گەنجان بەدوایدا دەگەڕێن و مەبەستیانە، گرنگی توێژینەوەکە زیاتر لەناوەڕۆکی ناونیشانەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت، کەزۆر بەدەگمەن نەبێت توێژینەوەی زانستی بەزمانی کوردی لەم بارەیەوە ئەنجام نەدراوە، هەر ئەمەش بووە هۆی پاڵنەر بۆ توێژەر کەبیکاتە بابەت بۆ توێژینەوە، توێژینەوەکە لەڕووی جۆرەوە بەیەکێک لە توێژینەوە پەسەندکارییە(وەصفی)یەکان دادەنرێت، کەبەڕێبازی (ڕووپێوکاری)، هەوڵیداوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، بە پشت بەستن بە (فۆڕمی ڕاپێوی)، بۆ مشتەیەک لە گەنجانی شاری سلێمانی کە پێکدێن لە (٤٠٠) گەنج، لە هەردوو ڕەگەزی (مێ و نێر)، بە شێوازی هەڕەمەکی مەبەستدار، لە تەمەنەکانی(١٤-٣٤) ساڵ، ئەم توێژینەوەیە لەکۆتاییدا بەکۆمەڵێک دەرئەنجام گەیشتووە کە گرنگترینیان بریتین لە:


گەنجان بەڕێژەیەکی باش پشت بە (تیک تۆک) دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ و زانیاری، لەپاڵنەرەکانی پشت بەستنی گەنجان بە سەکۆی (تیک تۆک)، دەردەکەوێت، خێرایی گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری لە سەکۆی تیک تۆکدا بە بەراورد بە کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندن زیاتر وخێراتر و  کاریگەرترە،  گەنجان لە سەکۆی تیک تۆک دا گرنگی بە هەموو جۆرەکانی هەواڵی (جیهانی و هەرێمی و لۆکاڵی)، دەدەن بەڵام زیاتر گرنگیان بۆ هەواڵی (لۆکاڵیی)ە، وزیاتر هەواڵە کۆمەڵایەتییەکان.


 


کلیلە ووشەکان: ئاستی پشتبەستن، گەنج، تیکتۆک، هەواڵ، زانیاری

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

Ismael, D., & Jalal, H. (2026). ئاستی پشتبەستنی گەنجان بە سەکۆی تیک تۆک بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ و زانیاریی : توێژینەوەیەکی هەڵێنجراوی نامەی ماستەر. Mitanni Journal for Humanities and Social Sciences, 6(2). https://doi.org/10.25156/ptjhss.v6n2y2025.pp113-130

Artículos similares

1 2 3 4 5 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.