Main Article Content

Asst.Prof.Dr. Hemn N. Jamel Nasren K. Ahmad

Abstract





کۆریای باشوور گرنگی بە بەکارهێنانی هێزی نەرم دەدات لە سیاسەتی دەرەوەیدا. لەسەردەمی هاوچەرخدا هێزی نەرم شێوازێکی تری دروستکردنی کاریگەری دەوڵەتانە لەئاستی نێودەوڵەتی دا. ئەم چەمکە لەدوای جەنگی سارد بۆ یەکەمجار لەلایەن جوزێڤ نای بەکارهات بۆ شیکردنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. گەشەکردنە خێرایەکەی کۆریا لە بواری ئابووری و تەکنەلۆژی دەوڵەتانی سەرسام کردووە و لە لوتکەی ڕیزبەندی دەوڵەتانی بەکارهێنەری هێزی نەرم لەدوای ئەمریکا، یابان و چین دەژمێردرێت، تەنانەت لە هەندێک بواردا کێبڕکێی ئەوانیش دەکات. چەندین دامەزراوە و ئامراز بۆ بەکارهێنانی هێزی نەرمی خۆی بەکاردەهێنێت و چالاکانە پاڵپشتی دارایی و مەعنەویشیان دەکات. کۆیکا، کە سەر بە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریایە، کاریگەرترین ئەو دامەزراوانەیە کە کۆریا ستراتیژییەتی هێزی نەرمی خۆی لەڕێگەیەوە جێبەجێ دەکات. کۆیکا چالاکییەکانی لەچوارچێوەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگشت دەوڵەتان ئەنجام دەدات، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی لە پڕۆسەی گەشەکردنن. گشت چالاکییەکانی کۆیکا لەچوارچێوەی هێزی نەرمە و سەرچاوەیەکی سەرەکی هێزی نەرمی کۆریایە لەگشت دەوڵەتان.  لە ئێستادا نوسینگەی زیاتر لە ٤٦ ووڵات هەیە. لەعێراق دا دوو نوسینگەی هەیە، یەکێکیان لە بەغداد و ئەوی تریشیان لە هەرێمی کوردستان لە (هەولێر)ە. کۆیکا لەدوای ٢٠٠٣ ەوە، دەرفەتی کارکردنی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ڕەخساوە کاتێک لەچوارچێوەی پڕۆژەی هاوکاری و دووبارە بنیاتنانەوە دێنە هەرێمی کوردستان. لەساڵی ٢٠٠٤ نوسینگەی سەرەکی خۆی دەکاتەوە و لەو کاتە بەدواوە کاریگەرییەی زۆری لەسەر سیستەمی پەروەردە و تەندروستی و کارگێڕی و بەڕێوەبردن لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردووە. کۆیکا کاریکردووە لەبواری پێشکەشکردنی هاوکاری، ڕاهێنانکردن بە کارمەند و بەرپرسانی کەرتی گشتی حکومەتی هەرێم لە کوردستان و لە کۆریا و هەروەها کردنەوەی چەندین بەرنامەی سکۆڵەرشیپ بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا. جگە لە بەشداریکردن لە هەندێک لەو پڕۆگرامانەی کە حکومەتی هەرێم ئەنجامی داوە بۆ گەشەکردنی زیاتر وەکو: دامەزراندنی سەنتەرەکانی ڕاهێنان و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی.


ووشه‌ كلیلیه‌كان: (هێز، هێزی نەرم، سیاسەتی دەرەوە، کۆیکا، گەشەپێدانی نێودەوڵەتی)






 

Downloads

Download data is not yet available.

Article Details

Section
Research Articles

How to Cite

Jamel, A. H. N. ., & Ahmad, N. K. . (2024). سەرچاوەکانی هێزی نەرمی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان (کۆیکا وەک نمونە). Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 603–624. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp603-624

Similar Articles

You may also start an advanced similarity search for this article.