محتوى المقالة الرئيسي

محمد عمر صالح پ.ى.د.سیروان ئەنوەر مەجید

الملخص





پوختە


ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەڵێنجراوی بەشێک لە نامەی ماستەر بە ناونیشانی: پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەله‌ڤزیۆنی لە ڕاپۆرتە هەواڵدا (کەناڵی NRT و کوردستان 24 بەنموونە)، ئەم تۆیژینەوەیە هەوڵێکی زانستییە به‌ ئامانجی زانینی ڕادەی پابەندبوونی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه کوردییه‌كان بە بنەما و پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەلەفزیۆنی. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی وەسفیە، كه‌ تێیدا میتۆدی شیکردنەوەی ناوەرۆك به‌كارهاتووه‌، كۆمەڵگەى توێژینەوەكە بریتیە له‌ ڕاپۆرتە هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان، نموونەی توێژینەوەكە بریتییە لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی هەردوو کەناڵى (NRT) و(k24)..


گرنگی ئه‌م تویژینەوە لەوەدایە كه هاوکاری میدیاکاران دەبێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی وێنەگرتن و بەکارهێنانی وێنەی ڤیدێویی؛ وێڕاى گونجاندنی لەگەڵ ناوەرۆکى ڕاپۆرتە هەواڵیه‌كاندا. هاوکات، گرنگیدانى زیاتر بە گۆشەکانی وێنەگرتن لەساتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت، یاخود هەر بەرنامەیه‌کی تەله‌ڤزیۆنى؛ بەشێویه‌ک كه‌ لەگەڵ تێکستی هاوپێچی ڤیدیۆکە بگونجێت و یەکتر بگرێتەوە. ئەم توێژینەوەیە گەیشتۆتە کۆمەڵێک دەرئەنجام لەوانە: كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان تا ڕادەیەكی زۆر لە کاتى ئامادەكردنی ڕاپۆرتە هەواڵییەكاندا پابەندنەبوونە بەو پێوەرە هونەرییانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی وێنەگرتنی تەلەفزیۆنیدا ڕه‌چاو بكرێن، دیارترینیان ئەو هەڵەیەى لە وێنەگرتنی ڕاپۆرتە هەواڵییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا بەرچاودەكەوێت گرتەی یەكەمە، کە پشتیان بەستوە بە گرتەی (MEDIUM SHOTS) لەجیاتی(LONG SHOTS). هاوکات، زۆربەی ڕاپۆرتە هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان پابەند نەبوونە بە كاتی ستانداردی ڕاپۆرتەهەواڵ كە بریتییە لە (کەمتر لە 2:30






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

صالح م. ع., & مەجید س. ئ. . (2023). پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەله‌ڤزیۆنی لە ڕاپۆرتە هەواڵدا : ((کەناڵی NRT و کوردستان 24 بەنمونە). مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(1), 419 429. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp419-429

المؤلفات المشابهة

<< < 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.