لێکەوتەی ئاخاوتەیی لە دەقی شانۆییدا
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp185-194الكلمات المفتاحية:
لێکەوتەی ئاخاوتەیی، بنەمای هاریکاری، لێکەوتەی گشتی، بنەمای پەیوەندیالملخص
لێکەوتەی ئاخاوتەیی وەک پرسێکی گرنگ و سەرەکی لە توێژینەوەی پراگماتیکدا سەیر دەکرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە، بوونی لێکەوتە لە ڕاستیدا پێویستی بە بەستنەوەی پەیوەندییەکە و ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکانی زمان هەبوو، کە تیۆرییەکانی زمانەوانی گشتی نایانگرێتەوە. ئەم تیۆرە لای گرایس سەرچاوەی گرتووە، خاڵی دەستپێکیش لای ئەوە بوو، کە قسەکەران لە گفتوگۆکانیاندا شتێک دەڵێن و مەبەستیان شتێکی ترە کە بە ئاشکرا لە گوتنەکانیاندا دەرنەبڕاوە، سەرەڕای ئەوەش، ئاماژەیەکە بۆ سەرکەوتن لە گفتوگۆدا توانای تێگەیشتن و تێگەیشتنە لە لێکەوتەکانی ئەو گوتەیە. هەروەها بوونی جۆرە جیاوازەکانی لێکەوتە ئەوە نیشان دەدات، کە گوتەیەک چەندە ئاڵۆزە. بۆ تێگەیشتن لە لێکەوتەی ئاخاوتەیی، پێویستە قسەکەر ئەزموون و زانیاری هەبێت سەبارەت بە بنەماکانی هاریکاری و پابەندبوون بە بنەما وردەکان. بۆیە دەتوانین بڵێین، کە دەتوانرێت بە ئاسانی لە لێکەوتە تێبگەین ئەگەر قسەکەران هاوبەش بن لە ئەزموون و زانیارییان لە گفتوگۆدا.
التنزيلات
المراجع
سەرچاوە
جۆرج یۆڵ، ٢٠١٦، مەبەستناسی (پراگماتیک)، وەرگێڕان: ڕەحیم سورخی، چاپخانەی تاران.
سروە فیصل عزیز، ٢٠١٠، بنەمای هاریکاری لە چوارچێوەی نواندنی کوردیدا، نامەی ماستەر، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەددین.
شێرزاد سەبری عەلی، ٢٠١٤، پراگماتیک، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.
عادل الفاخوری، ١٩٨٩، الأقتظاء في التداول اللسانی، عالم الفکر، مجلە العشرون، العدد ثالث.
عبدالواحد مشیر دزەیی، ٢٠١٤، زانستی پراگماتیک، هەولێر.
عمر محمود کریم، ٢٠٠٩، سیمای پراگماتیکی و سیمانتیکی گریمانە پێشەکییەکان، نامەی دکتۆرا، زانکۆی کۆیە، کۆلێژی زمان.
- George Yule, 2000, pragmatics, oxford university press.
- Grice H.P. 1975, logical and conversation, incole moyan
- Haiyan Wang, 2011, Conversational Implicature in English Listening Comprehesion, Jornal of Language Teaching and Research. Vol2 N5.
- Kasim M. Basil Al_Azzawi, 2019, Implicature, pragmatics Implicature, College of physical Education, University of Mosul, Iraq.