Contenu principal de l'article

کەلسوم خالید ئەحمەد ئازاد ئەحمەد مەحمود

Résumé





لێکەوتەی ئاخاوتەیی وەک پرسێکی گرنگ و سەرەکی لە توێژینەوەی پراگماتیکدا سەیر دەکرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە، بوونی لێکەوتە لە ڕاستیدا پێویستی بە بەستنەوەی پەیوەندییەکە و ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکانی زمان هەبوو، کە تیۆرییەکانی زمانەوانی گشتی نایانگرێتەوە. ئەم تیۆرە لای گرایس سەرچاوەی گرتووە، خاڵی دەستپێکیش لای ئەوە بوو، کە قسەکەران لە گفتوگۆکانیاندا شتێک دەڵێن و مەبەستیان شتێکی ترە کە بە ئاشکرا لە گوتنەکانیاندا دەرنەبڕاوە، سەرەڕای ئەوەش، ئاماژەیەکە بۆ سەرکەوتن لە گفتوگۆدا توانای تێگەیشتن و تێگەیشتنە لە لێکەوتەکانی ئەو گوتەیە. هەروەها بوونی جۆرە جیاوازەکانی لێکەوتە ئەوە نیشان دەدات، کە گوتەیەک چەندە ئاڵۆزە. بۆ تێگەیشتن لە لێکەوتەی ئاخاوتەیی، پێویستە قسەکەر ئەزموون و زانیاری هەبێت سەبارەت بە بنەماکانی هاریکاری و پابەندبوون بە بنەما وردەکان. بۆیە دەتوانین بڵێین، کە دەتوانرێت بە ئاسانی لە لێکەوتە تێبگەین ئەگەر قسەکەران هاوبەش بن لە ئەزموون و زانیارییان لە گفتوگۆدا.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

ئەحمەد ک. خ. . . . . . ., & مەحمود ئ. ئ. . (2023). لێکەوتەی ئاخاوتەیی لە دەقی شانۆییدا. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 185–194. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp185-194

Articles les plus lus par le même auteur ou la même autrice

Articles similaires

1 2 > >> 

Vous pouvez également Lancer une recherche avancée de similarité pour cet article.