دامه‌زراندن و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp890-898الكلمات المفتاحية:
ZEKAF, Kurdistan, Iran, World War II, Qazi Mohammad.الملخص
پوخته
دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به قۆناغێكی گرنگ داده‌نرێت له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و پارچه‌یه‌دا. له دواتریشدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌بوو.
جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌رچه‌ند جه‌نگێكی ماڵ وێرانكه‌ر بوو بۆ گه‌لانی دونیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارودۆخی جه‌نگ له ئێران ده‌رفه‌تێكی بۆ گه‌لی كورد ڕه‌خساند، تاكو هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی هه‌ڵمژن و به ئاشكرا خه‌باتی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن، له پێناو گه‌یشتن به مافه سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان. ده‌توانین دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، به هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دابنێین له مه‌هاباد، چونكه هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه و بیروباوه‌ڕه‌كانی بوو، دواتر بووه هه‌وێنی دامه‌زراندنی حزبی دیموكرات و دواتریش دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان.
بۆیه ئه‌نجامدانی هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه گرنگی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له ڕووی مێژووییه‌وه، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌یه له وێسته‌گه‌یه‌كی گرنگی قۆناغی مێژووی خه‌باتی سیاسیی گه‌لی كورد. توێژینه‌وه‌كه له چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پێكدێت، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر هه‌لومه‌رج و هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، له‌م باره‌یه‌وه هه‌وڵدراوه بارودۆخی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ڕوون بكرێته‌وه و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه بوونه هۆی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌كه بخرێته به‌رچاو. ته‌وه‌ری دووه‌م ته‌رخانكراوه، بۆ دامه‌زراندنی ژێكاف و ئامانجه‌كانی، له چه‌ند خاڵێكدا دامه‌زراند و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ئامانجه‌كانی ڕوون كراوه‌ته‌وه. ته‌وه‌ری سێیه‌م ته‌رخانكراوه بۆ كار و چالاكیی و بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه، له‌م ته‌وه‌ره‌شدا سه‌رجه‌م كار و چالاكیی و بڵاوكراوه‌كانیان به چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته‌ڕوو. ته‌وه‌ری چواره‌م و كۆتایی ته‌رخان كراوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ژێكاف و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه.
وشه سه‌ره‌كییه‌كان: كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، كوردستان، ئێران، جه‌نگی دووه‌می جیهانی، قازی محمد.
التنزيلات
المراجع
لیستی سه‌رچاوه‌كان
سەرچاوە کوردییەکان_کتێب
ئه‌مین، نه‌وشیروان مسته‌فا، 2006، كورد له گه‌مه‌ی سۆڤیه‌تدا، چ/ سێیه‌م، چاپخانه‌ی تیشك، سلێمانی.
زاده، ئه‌یوب ئه‌یوب، 2008، له‌ژێكافه‌وه بۆ كۆمارمێژوو نوسی حزبی له ژێر تیشكی ڕه‌خنه‌دا، ب.ش.
سابیر، ڕه‌حیم، 2011، حكومه‌تی میلی كوردستان، چ/یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی.
سه‌رده‌شتی، یاسین، 2011، كوردستانی ئێران، چ/دووه‌م، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی.
سه‌عید، هیوا عه‌زیز، 2006، كۆمه‌ڵه‌ی خۆیی بوون، چاپخانه‌ی یاد، سلێمانی.
شه‌مزینی، عه‌زیز، 2006، جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانی كوردستان، و/ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، سلێمانی.
صمدی، سه‌ید محه‌مه‌د، 1981، ژی.كاف چی بوو؟ چی ده‌ویست؟ وه‌چی لێ به‌سه‌رهات؟، مه‌هاباد.
عبدوالعزیز، عمر، 2016، خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی (ژێ. كاف)، چ/دووه‌م، ناوه‌ندی سارا، سلێمانی.
عبدولقادر، نازناز محمد، 2010، سیاسه‌تی ئێران به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد، چ/دووه‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر.
عه‌بدوره‌حمان، دڵشاد، 2004، ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، هه‌ولێر.
قادر، مه‌هدی محمد، 2004، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان له كوردستان، (1945-1958)، ماسته‌ر نامه، زانكۆی سلاحه‌دین-هه‌ولێر
قاسملو، عبدوره‌حمان، 2000، چل ساڵ خه‌بات له‌پێناو ئازادی، چ/سێیه‌م، ب.ش
كه‌ریم، عبدوخالق سابر، 2013، بیری نه‌ته‌وه‌یی له په‌یڕه‌و پرۆگرامی كۆمه‌ڵه‌و حزبه كوردییه‌كان كاریگه‌رییان له جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا(1919-1945) ماسته‌ر نامه، زانكۆی سلاحه‌دین-هه‌ولێر.
كۆچرا، كرێس، 2011، كورد له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیسته‌مدا، و/ حه‌مه‌كه‌ریم عارف، چ/یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
گادانی، جه‌لیل، كورته مێژوویه‌كی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ب1، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر.
گه‌وهه‌ری، حامد، 2004، كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان، ده‌زگایی ئاراس، هه‌ولێر.
لازاریف، 2015، مێژووی كوردستان، و/وشیار عبدولله سه‌نگاوی، چ/شه‌شه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵا، هه‌ولێر.
ماكداوڵ، ده‌یڤد، 2019، مێژووی هاوچه‌رخی كورد، و/ ئه‌بوبه‌كر خۆشناو، چ/سێیه‌م، ناوه‌ندی ئاوێر، هه‌ولێر.
مه‌ده‌نی، حسێن، 2018، كوردستان و ستراتیژیه‌تی ده‌وڵه‌تان، ب2 ، چ/دووه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
مه‌زهه‌ر، كه‌مال، 2009، كورد و كوردستان له به‌ڵگه نامه نهێنیه‌كانی به‌ریتانیا، ب1، چ/دووه‌م، چاپخانه‌ی گرینگلۆری، لوبنان.
موكریانی، هه‌ژار، 2018، چێشتی مجه‌وه‌ر، كتێبخانه‌ی میدیا، سنه.
نه‌به‌ز، جه‌مال، 2010، گۆڤاری نیشتمان، چ/دووه‌م، چاپخانه‌ی مناره، هه‌ولێر.
هه‌ورامی، ئه‌فراسیاو، 2008، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌رده‌می دووه‌م جه‌نگی جیهانی، بنكه‌ی ژین، سلێمانی.
-_سایتی ئه‌لیكترۆنی
حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌حمه‌د، كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوی سیاسی ئێران-ژكاف، سایتی http://eslahe.com، دواین سه‌ردانی، 3/5/2021
_گۆڤار
نیشتمان، گۆڤار، زمان حاڵی ژێكاف، ژ، 5، به‌رگ، 1943.
_سه‌رچاوه به زمانی عه‌ره‌ب.
سلوپی، زنار، 1987، فی سبیل كوردستان، مزكرات، ترجمه،