گرنگی پێگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا(1991-2017)
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستانی عێراق له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 به‌شێوه‌ی دیفاكتۆ سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام پاش ڕووخاندنی ڕژێمی عێراقی له ساڵی 2003 ده‌بێته ڕاستیه‌كی یاسایی و ده‌ستووری. له‌م به‌روراره به‌دواوه، له‌ڕووی بارودۆخی ئاسایشه‌وه، سه‌ره‌ڕای كێشه ناوخۆییه‌كانی، به‌ڵام ئارامترین شوێنی عێراق بووه بۆ ژیان جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا كرایه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵ‌دا په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی فراوان بوو. فاكته‌ری ئابووری و ئاسایش و دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی و دوور له ده‌ستی به‌غداد، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و زۆر ده‌وڵه‌تی بیانی دروست كرد. ئه‌مڕۆ، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، ڕووسیای فیدڕاڵه. توێژه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دی كردوه كه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌یه له لێكۆلینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیای فیدڕاڵ. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌لایه‌وه گرنگه به‌دواداچوون بۆ ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ووڵاتی ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستان بكات. هه‌ڵسه‌نگاندن بكات بۆ گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای فیدڕاڵ‌دا. توێژه‌ر به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتووه كه‌وا فاكته‌ری ئابووری و سیاسی ڕۆڵی بنچینه‌یی هه‌یه له گه‌شه‌سه‌ندنی گرنگی پێگه‌ی هه‌رێم له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
كيفية الاقتباس
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.