محتوى المقالة الرئيسي

ڕه‌وه‌ند اسماعیل ره‌سول نه‌وزاد خالید رؤوف

الملخص

شارستانى ئیسلامى لەسەر بنەماى کۆکردنەوەى هێزى ئیمان و باوەڕ و خۆشەویستى زانست دامەزراوە، ئەم شارستانیەتە سودى زۆرى لەشارستانیەتيەکانى پێش خۆى وەرگرت وەک (هیندى و چینى و یونانى...هتد)، بەتایبەتى لەبوارى زانستە جیاوازەکانى وەک (بیرکارى و کیمیا و فیزیا و میکانیک و گەردونناسى...هتد) ، بۆیە پەرەى بەم زانستانەدا و داهێنانى گەورەى تێداکردن و گەیاندنیە لوتکە، هەروەها شارستانیەتیەکانى دواى خۆشى سودى گەورەیان لەشارستانى ئیسلامى وەرگرت. شارستانى ئیسلامى، شارستانیەتیەکى گشتگیرە و تەواوى گەلانى ناو شارستانیەتەکە بەژدار بوون لەبنیاتنانى، کوردیش وەک یەکێک لەگەلانى موسڵمان ڕۆڵێکى بەرچاویان هەبووە، لەناو ئەم شارستانیە، هەردوو زانا (ئیسماعیل جەزیرى و زەینەدین ئامەدى)ڕۆڵێکى گەورە و داهێنان کارانایان یان هەبووە لەشارستانى ئیسلامیدا، بەتایبەتیش لەزانستى میکانیکدا، کار و داهێنانەکانى ئەم دوو زانایە خزمەتى زۆریان بەڕەوتى گەشەسەندنى شارستانیەت و زانستى میکانیکیان کردووە، هەروەها خزمەتى گەورەى مرۆڤایەتیان کردووە، کە تا ئەمڕۆش کارەکانیان جێگەى گرنگى توێژەران و زانایانى ئەو بوارەن، ئەوەى جێگەى تێبینیە لەناو کوردا کەمترین نوسین و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، هیوادارین ئەم کارە بچوکەى ئێمە ببێتە هەوێنى کارى فراوان و گشتگیر لەسەر ئەم دوو زانایە. 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

ره‌سول ڕ. ا. ., & رؤوف ن. خ. . (2021). ڕۆڵى زانايانى كوردستان لەبوارى زانستى میکانیکدا لەنێوان سەدەى (٦_٨ک/١٢_١٤ز)) ئیسماعیل جەزیرى و زەینەدین ئامەدى وەک نمونە): Ismail Jazeera and Zainadin Amadi as Examples. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 2(1), 23–35. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp23-35

المؤلفات المشابهة

<< < 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.