پابەند نەبوونى رۆژنامەنووسان بەئێتیکى راگەیاندن و هۆکارى لەدەستدانى متمانەى خوێنەر بە ڕۆژنامەکوردییەکان
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
پوختە
پابەندنەبوونى ڕۆژنامەنووسان بەئێتیکى راگەیاندن وهۆکارى لەدەستدانى متمانە لاى خوێنەر لە هەرێمى کوردستان، ناونیشانى تویژینەوەکەیە، بۆ ئەو مەبەستە توێژەر میتۆدى شیکردنەوەى ناوەڕۆکى بەکارهێناوە، بۆڕۆژنامەکانى (کوردستانى نوێ)، (خەبات)، (ئەڤرۆ). کەشیکردنەوەى ناوەرۆک بۆ سەرجەم ژمارەکانى هەرسێ ڕۆژنامەکە کراوە، لەساڵى ٢٠١٩ لەهەر وەرزیک مانگێک بەشیوەى مەبەستدار وەرگیراوەو بەشێوەیەکى مەیدانى بابەتەکانى هەڵسەنگیندراوەو لەخشتەیەک هۆکارى لەدەستدانى متمانە لاى خوینەرى رۆژنامەکان خراونەتە ڕوو. هەروەها زانینى ئاستى پابەندبوونى رۆژنامەنووسانە، بەبنەماکانى ئێتیکى ڕاگەیاندن وە ئەو هۆکارانەى کە کاریگەریان هەیە لەسەر دروستکردنى بێ متمانەى لاى خوێنەرى، رۆژنامە کوردییەکان لەهەریمى کوردستان. گرفتى توێژینەوەکە بێ متمانەیەى بە ڕۆژنامەکوردییەکان، بۆ زانینى ئەم ئاستە تویژەر، شیکردنەوەى ناوەرۆکى کردووە بۆ ژانرەکانى ڕۆژنامە و هەروەها خستنە ڕوو وزانینى ئاستى پابەندنەبوونى ڕۆژنامەنووسان لەڕۆژنامەکان، هەر لە دانانى وینەو ڕیکلام و نەخشەو فەرامۆشکردنى دیزاین و دابەشکردنى بابەتەکان بەشێوەیەکى پیشەى ڕۆژنامەنووسى داواکراو. ئەم شیکردنەوە مەیدانیە تەواى پێشێلکردنى ئێتیکى راگەیاندن لەو سێ ڕۆژنامەیە دەخاتە ڕوو. لەئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەى لە رۆژنامەکوردییەکان کاردەکەن، بەڕێژەیەکى وئاستێکى زۆر وەکو لەخشتەکاندا هاتووە، پابەند نین بە ئێتیکى راگەیاندنەوە.