زمانی ڕاگەیاندن لە نێوان گەشەی زمان و ناسنامەی نەتەوەییدا (کەناڵە ئاسمانییەکان بەنموونە)
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەڵێنجراوی بەشێکە لە تێزی دکتۆرا بە ناونیشانی (سیاسەت و پلانی زمان لە ڕاگەیاندندا (کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان بە نموونە)، لەم توێژیەوەیەدا تیشکۆمان خستۆتە سەر گیروگرفتەکانى بەکارهێنانی زمان لە کەناڵە ئاسمانییەکان، چونکە زۆربەی توێژەران کۆکن لەسەر ئەوەی کە لە ئێستادا زمانی راگەیاندن بە دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت و، کەناڵە ئاسمانییەکانش بە یەکێک لە کەناڵە هەرە سەرەکی و کاریگەرەکانی راگەیاندن دادەنرێن، و بوارێکی هەستیارە لەبەرجەستەکردنی کەتواری زمان، هەرچەندە کەناڵی ئاسمانی دیوێکی ئەرێنی هەیە، کە ئامرازێکی گرنگە بۆ بڵاوکردنەوەی زمان لە هەموو جیهاندا، هەروەها لە ڕووی هاوچەرخکردنی فەرهەنگی زمان و پاراستنی یەکگرتووی زمان و ڕێنووس و مانەوەی زمان، بەڵام دیوێکی نەرێنی دەبێت، ئەگەر لە بەکارهێنانی زمان خاوەن پلانی زمانی دروست نەبن. ئێمە گریمانە دەکەین، زمانی کوردی لە بەکارهێنانیدا لە کەناڵە ئاسمانییەکان، ڕوو بەڕووی چەندین گرفت بوبێتەوە، بەتایبەتیش بەهۆی نەبوونی رێکەوتنێکی تەواو لەسەر زمانی ستاندارد و ڕێنووسی یەکگرتوو، ئەلفبێکی دیاریکراو، لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی زمانی کوردی بوونەتەوە لەڕێگەی کەناڵە ئاسمانییەکانەوە، بەو ئامانجەی بتوانین هۆکارەکانی ئەوگرفتانە دەستنیشان بکەین.
Downloads
Artikel-Details
Zitationsvorschlag
Dieses Werk steht unter der Lizenz Creative Commons Namensnennung - Nicht-kommerziell - Keine Bearbeitungen 4.0 International.