ڕۆڵی کهناڵهکانی ئاسمانی کوردی له هاندانی پێكهوهژیانی ئایینی و نهتهوهیی له ههرێمى كوردستاندا
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp543-554Keywords:
ڕۆڵ، کەناڵى ئاسمانى، پێكهوهژیان، ئایین، نەتەوە، هەرێمى کوردستانAbstract
كهناڵەکانی ئاسمانی، لە سەرەتای سەرهەڵدانیانەوە، زۆر بهخێرایی بڵاوبوونەوە، لەگەڵ ئەوەی بههۆی هاتنەکایەی ئامراز و پلاتفۆرمی نوێی ڕاگەیاندن و ئهو پێشكهوتنه سهردهمیانەی، كه لە ڕێی نەوەی جیا جیای ئامێرهكانی پهیوهندیكردن بەدیهات، تا ڕادەیەک بینەریان ڕووی لە کەمی کردووە، بەڵام تا هەنووکە بێ ڕۆڵ و کاریگەریی نین.
پەیوەست بەم پرسە، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، کە بە ناونیشانی (ڕۆڵی کهناڵهکانی ئاسمانی کوردی له هاندانی پێكهوهژیانی ئایینی و نهتهوهیی له ههرێمى كوردستاندا)یە، بریتییه لە دهستنیشانكردنی ئهو ڕۆڵهی، كه کەناڵەکانی ئاسمانی کوردی لە قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیانى ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمى کوردستاندا بینیویانه.
لەم توێژینەوەیەدا، ئاڕاستەی ڕۆڵی جیاوازی ئەو کەناڵانە لەسەر دوو ئاست وەرگیراوە، هەروەک بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵی زۆربەی کەناڵەکانی ئاسمانیی کوردی تایبەت بە هەواڵ و بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانی و هەروەها لەسەر ئاستی دووەمیش، هەریەک لە کەناڵەکانی ئاسمانیی کوردی (کوردستان24، ڕووداو، ئێن ئاڕتی و کوردسات نیوز) بە تایبەتی، وەرگیراون.
توێژینەوەکە بە پشت بەستن بە میتۆد و ڕێکاری زانستی، کاری لەسەر ناڕوونی و نادیاری ڕۆڵی کەناڵەکانی ئاسمانی کوردی لە هاندانی پرسی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کردووە. بایەخی توێژینەوەکە لەوەدایە، پرسێکی هەنووکەیی لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و قەیران و ململانێی فرە پێکهاتەی وەرگرتووە، کە تا ئێستا لە ڕوانگەی ڕۆڵ و ئامادەیی میدیا لەو نێوەندەدا، وەک پێویست توێژینەوەی لەسەر نەکراوە.
توێژینەوەکە، توێژینەوەیەکی وەسفییە، توێژەر، میتۆدی ڕووپێووی ڕاگەیاندنیی بەکارهێناوە، دەستەبژێری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وەک نموونەى کۆمەڵگەی توێژینەوە لە هەر چوار پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان وەرگرتووە. بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی، فۆڕمی ڕاپرسی بەکارهێناوە. بۆ دڵنیابوون لە شێوازى زانستى، فۆڕمى توێژینەوەکە، خراوەتە بەردەستی لیژنەیەک لە پسپۆڕان، بە مەبەستى هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر ڕادەى ڕاستگۆیی، کە ڕادەی ڕاستگۆییەکەى بریتی بوو لە (%96.84).
توێژەر، وێڕای شیکردنەوەی چەمک و ڕەهەندەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و ئاڕاستە و ڕەنگدانەوەی هزری پێکەوەژیان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا، گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی، کەناڵەکانی ئاسمانی کوردی دەتوانن ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینن لە لێكنزیكکردنەوەی لایەنەكانی نێو بازنەی ململانێکان و كەمکردنەوەی شوێنەوارە نەرێنییەکان و بەرپاکردنی ئاشتەوایی نێوخۆیی.
كلیلە وشەكان: ڕۆڵ، کەناڵى ئاسمانى، پێكهوهژیان، ئایین، نەتەوە، هەرێمى کوردستان
Downloads
References
سەرچاوەکان
الزواوي بغوره. 2003. الاسلام والتسامح، موقف الامام عبدالحميد بن باديس، مؤسسة مؤمنون بلا حدود للدراسات والابحاث، الجزائر.
پەروێز ڕەحیمی. 2017. دەوڵەت و نەتەوە، خانەی هزری كوردستان، هەولێر.
رەشاد میران. 2016. چەند بابەتێكی ئێتنۆكۆمەڵایەتی . هەولێر: بەرگی 1-2، چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
ڕەشاد مـیران. 2017. ڕەوشی ئایینی و نەوەیی لە كوردستاندا. هەولێر: چ3، چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
سەعید ڤەڕۆژ. 2018. ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، چ1، چاپخانەی کوردستان، سلێمانی.
شوكر مستەفا. 2006. سەرچاوەكانی بیروباوەڕی كوردەواری. هەولێر: چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.
صادق رواندزي. 2019. قاموس صادق. اربيل: دارأربيل للطباعة والنشر.
عبدالملك الدناني. 2006. البث الفضائي العربي وتحديات العولمة الإعلامية. القاهرة: المكتب الجامعي الحديث.
عرفات كرم ستوني. 2014. فلسفة التعايش السلمي بين الاديان، بحث مقدم لمؤتمر العلوم الاسلامية بجامعة صلاح الدين، اربيل.
عوسمان عەلی. 2013. كورد لە بەڵگەنامەكانی بەریتانیا، و: كامەران جەمال بابان زادە، چاپخانەی موكریانی، هەولێر.
كنعان مكية. 2009. جمهورية الخوف، ط1، المنشورات الجمل، بيروت– بغداد.
ليليا شابي. 1987. التباينات والمعايشة في: التسامح الثقافي. القاهرة.: تحرير: مراد وهبة، مكتبة الأنجلو المصرية.
محمدعبدالبديع السيد. 2009. أثر القنوات الفضائية على القيم الأسرية. القاهرة: ط2، العربي للنشر والتوزيع.
محمود حسن اسماعيل. 2011. مناهج البحث الاعلامي. القاهرة: دار الفكر العربي.
مەغدید سەپان. 2021. ڕۆژنامەی "کوردستان" و هەلومەرجی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. هەولێر: چاپخەنەی کوردستان.
نازم عەبدوڵڵا. 2016. پێكەوەژیان بەرەو بەخۆداچوونەوە گۆڕانكاری. هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
هاوڕێ یاسین محەمەدئەمین. 2014. لێكۆڵینەوەیەك لە جوگرافیای هەرێمی كوردستان. سلێمانی: چ3، چاپخانەی كارۆ.
هەژار موکریانی. 1990. هەنبانە بۆرینە. تاران: چاپخانەی سرووش.
ئازاد محەمەدەمین نەقشبەندی. 1998. جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق، سەنتەری برایەتی. هەولێر: چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.
Davis, Horace B. 1967. Lenin and Nationalism: The Redirection of the Marxist Theory of Nationalism, 1903-1917, Science & Society, Vol. 31, No. 2, pp. 164-185.
FRENDO, HENRY. 2005. Coexistence in Modernity: A Euromed Perspective, RoutledgeTaylor &francis GAROUP, The European Legacy, Vol. 10, No. 3, pp. 161-177.
Smith, Anthony D. 1995. Nations and Nationalism in a Global Era (Cambridge, UK: Polity).
Wanche, Sophia Isabella. 2002. Identity, nationalism and the state system: the case of Iraqi Kurdistan, Durham University.