Contenido principal del artículo

پ.ی.د. بەهات حەسیب قەرەداخی

Resumen





ئێستا میدیا نەک تەنها ڕووداوو دیمەنەکان ڕووماڵدەکات و دەگوازێتەوە،بەڵکو خودی خۆی بووەتە بەشێکی کاراو دانەبڕاو لە دیمەن و ڕووداوەکان ولەڕێی ئامرازەکانی ماس میدیاو سۆشیال میدیاوە. خیرای ئاسانیی گەیشتن بە هەواڵ و زانیاری بووەتە هۆی  ئەوەی بینەرو بیسەری مۆدێرن بۆ ساتێکیش دانەبڕێن لە ڕووداوە تراژیدییەکانی جەنگ و کوشتار، کاولکاری و هێرشی تیرۆریستی، کارەساتی سروشتی، ئاوارەبوون بەهۆی جەنگ و برسێتی و قات وقڕییەوە، پەتاو نەخۆشی ومەرگی بەکۆمەڵ وخۆکوژی و دەستدرێژیی سێکسی ودزی تاڵانی، زۆربەی ئەو کەسانەی بەرکەوتنی بەردەوامیان لەگەڵ ئەم توندوتیژییەی میدیادا هەیەو ڕۆژانە ئەم ڕووداوانە دەبینن و دەبیستن، بارودۆخی دەروونی و تەندرووستییان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی خراپی توندوتیژیی میدیاییەوە  تا ڕادەی ترس و نیگەرانی و گۆشەگیری و نائومیدی و نیشانەکانی فشاری دوای تراوماش لە هەندێک لە بینەران وبیسەراندا دەردەکەون.


ئەم تویژینەوە وەسفییە، بە پشتبەستن کۆمەڵێ تیۆری و توێژینەوەی پێشوتر لەم بوارەداو لەرێی دابەشکردنی فۆرمی ڕاپێوی و کۆکردنەوەی داتا لە سامپڵێکی 312 کەسی، هەوڵی داوە بە شێوەیەکی زانستییانە کاریگەرییەکانی توندوتیژیی میدیایی لەسەر دەروونی خوێندکارانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستاندا دەستنیشانبکات. تویژینەوەکە گەیشتووە بە چەندین ئەنجامی تیۆری و پراکتیکی کە ئەمانە هەرە گرنگەکانیان:


1.    توندوتیژیی میدیایی هەژموونی هەیە و تۆوی تێگەیشتن و جیهانبینیەک لە مێشک و دەروونی بینەرو بیسەرەکانیدا دەچێنێت کە  بڕوادەهێنن بەوەی توندوتیژی و دوژمنکاری  بەشێکی ڕاستەقینەی دانەبڕاوە لە ژیانیاندا .


2.        نزیک لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خۆیان و کەسوکار و هاوڕێکانیان بە شێوەیەک لە شێوەکان تێوەگلاون لە لاساییکردنەوەی ڕەفتارو گوفتاری توندوتیژییەکانی میدیا لە ژیانی راستەقینەیاندا.


3.        زۆرینەی خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هاوڕان کە پێویستە لەڕێ سانسۆرەوە کاریگەرییەکانی توندوتیژیی میدیایی کەمبکرێتەوە.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

پ.ی.د. بەهات حەسیب قەرەداخی. (2023). کاریگەریی توندوتیژیی میدیایی لەسەر دەروونی خوێندکارانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستاندا. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 837–855. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp837-855