گێچەڵى ئەلیکترۆنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی بە هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە
Contenu principal de l'article
Résumé
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینى پەیوەندی نێوان گێچەڵى ئەلیکترۆنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە هۆشیارى خودی، زانینى جیاوازى نێوانیان بەپێى گۆڕاوەکانى ڕەگەز و قۆناغى خوێندن و پسپۆڕى خوێندن، توێژەر میتۆدى وەسفی پەیوەندی بەکارهێناوە، کۆمەڵگەى توێژینەوەکەى پێکهاتووە لە خوێندکارانى زانکۆى کۆیە کە ژمارەیان (4318) خوێندکارە، نمونەى توێژینەوە (647) خوێندکارى نێر و مێیە، کە بەشێوەى هەڕەمەکی چینى گونجاو هەڵبژێردراوە، ئەو کەرستانەى کە بەکارهاتووە بریتییە لە پێوانەى (گێچەڵى ئەلیکترۆنى) کە توێژەر خۆى ئامادەى کردووە هەروەها پێوانەى هۆشیارى خودی (القرة غولي، 2010) دواى دەرهێنانى جێگیرى و ڕاستگۆیی پێوانەکە جێبەجێکرا، لە گرنگترین ئەو ئامرازە ئاماریانەى بەکارهاتووە بریتییە لە (ناوەندی ژمێرەیی، لادانى پێوەرى، تاقیکردنەوەى Anova, Person, T-Test)، لە ئەنجامدا دەرکەوت: ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە بەرزە؛ بوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز لە بەرژەوەندى ڕەگەزی مێ ؛ نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى قۆناغى خوێندن؛ نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى پسپۆڕى خوێندن؛ ئاستى هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە لە ئاستێکى بەرز دایە؛ نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز؛ نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى قۆناغى خوێندن؛ نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى پسپۆڕى خوێندن؛ پەیوەندییەکى ڕاستەوانەى لاواز لە نێوان گێچەڵى ئەلیکترۆنى و هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە هەیە.