Contenu principal de l'article

Résumé





یه‌كێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ دیمۆكراسیی نوێنه‌رایه‌تییدا، بریتیه‌ له‌ بوونی هاوسه‌نگی و هاریكاریی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردندا سه‌ره‌ڕای جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كدی، له‌وه‌شه‌وه‌ چاودێری په‌رله‌مانیی ده‌بێته‌ ئه‌ركێكی پێوویستی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان شان به‌شانی ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی. له‌وه‌شه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌به‌ره‌نجامی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 1992دا، یاسادانه‌ری هه‌رێم، ئه‌ركی چاودێری كردنی حكومه‌تی به‌ په‌رله‌مانی كوردستان سپاردووه‌، له‌و پێناوه‌شدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌درێژی باسی له‌ ئامرازه‌كانی چاودێری كردنی په‌رله‌مانیی كردووه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌ چاودێری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان (2018-2022) له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنێت، له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی داتاكانی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی چاودێریكردن، وه‌ك له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هاتوون، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌‌. پاشان ده‌گاته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ چاودێری كردنه‌كه‌ به‌هێز و به‌پێی پێوویست نه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئامرازه‌ به‌هێزه‌كانی چاودێری كردندا وه‌ك پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌دا، و گرنگترین هۆكاره‌كانی نزمی ئاستی چاودێری كردنه‌كه‌ش‌ ده‌خاته‌ڕوو.






 


كليلی وشەکان: چاودێری كردن، پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵاتی جێبەجێکردن.

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

Rezan M., & Asst. prof. Dr. Chwas H. (2024). چاودێری پەرلەمان لەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن (خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان (2018-2022) بەنموونە). Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 379–388. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp379-388

Articles similaires

1 2 3 > >> 

Vous pouvez également Lancer une recherche avancée de similarité pour cet article.