ڕادەی به‌كارهێنانی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
پوخته
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له ئاشكراكردنی ئاستی به‌كارهێنانی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کارگیری لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر, بەمەبەستی بەرەوپیشچوونی ئاستی زانستی. توێژینه‌وه‌یەکی وه‌سفی یە، تێیدا میتۆدیی ڕاپێوی بەکارهاتووە، لە ڕێگەی گووگڵ فۆڕمه‌وه ئەنجامدراوە. كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی- زانكۆی پولیته‌كنیكی هه‌ولێر، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێكهاتووه له(80) مامۆستای نێر و مێ له هه‌ر چوار به‌شه‌كانی (ته‌كنیكی میدیا، ژمێریاری، بازارگه‌ری نێودەوڵەتی و زمان، کارگێری کار) له كولێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی نا هه‌ره‌مه‌كی مه‌به‌ستدار وه‌رگیراون، لە گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێی گه‌یشتووه بریتییه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ‌میدیا به‌كاردێنن، بۆ مەبەستی بەدەستهینانی زانیاری نوێ و نوێگەری لەو بابەتانەی لە بەشەکانیان دەیڵێنەوە.
كلیله وشه: [ڕادە ؛ به‌كارهێنان ؛ پلاتفۆڕم ؛ سۆشیال میدیا ؛ مامۆستا].
التنزيلات
تفاصيل المقالة
كيفية الاقتباس

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.