Main Article Content

Waleed T. Mulla Assist Prof. Dr. Hataw K. Khidir

Abstract





لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بەکاربردنی ئەو بەرهەمانەی کە زیانیان هەیە بۆ مرۆڤ و ژینگە، مرۆڤی دووچاری چەندان نەخۆشی کردووە، قەیرانی ژینگەیی وتەندروستی دروست کردووە، ئامانجی ئەم توێژینەوە دەرخستنی کاریگەری تیۆرەکان و ستراتیژەکانی بەبازارکردنی کۆمەلایەتیه لەسەر بەکاربەری سەوز، برەودان بەو بەرهەمانەی کە زیان بە مرۆڤ وژینگە ناگەيێنن. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی شیکارییە باس لە کاریگەری ئەو تیۆرانە دەکات کە کاردەکەنە سەر بەکاربەری سەوز، فێربوون وچۆنیەتی ئەنجامدانی رەفتار، پرسی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە، ئەمەیە، ئایا تیۆرەکانی پەیوەست بە بەبازارکردنی کۆمەلایەتی شیکردنەوەیان کردووە بۆ چۆنیەتی دروستکردنی کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی بەرهەمی سەوز؟ هەروەها ئایا بە بازاڕکردنی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکارهێنانی بەرهەمی سەوز؟ ئایا  کاریگەری ستراتیژەکانی بە بازارکردنی کۆمەلایەتی لەسەر بەکاربەری سەوز چیە؟ ئایا بە بازارکردنی کۆمەلایەتی دەبێتە هۆی برەودان بە بەرهەمی سەوز؟ جگە لە برەو دان وبەرزکردنەوەی ئەو کەل وپەلانەی زیانیان نیە  وسودبەخشن بۆ مرۆڤ و ژینگە، گرنگی بەبازارکردنی کۆمەلایەتی وەکو ڕێگایەک بۆ برەودان بەو بیرۆکە کۆمەلایەتیانەی کە سود و قازانجی کۆمەلگەیان هەیە، بەبازارکردنی کۆمەلایەتی لە ڕێگەی ئامراز و کۆمەلێك ستراتیژی کاریگەری دروست دەکات لەسەر ڕەفتاری تاکەکانی کۆمەلگە. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی پێ ی گەیشتووین؛ بەبازارکردنی کۆمەلایەتی لە ڕێگەی تیۆرەکان وستراتیژەکانی کاریگەری دروست دەکات لەسەر تاکەکان بۆ ئەنجام دانی ڕەفتارێکی پەسەند لە بەرژەوەندی کۆمەلگە، لە گرنگترین ئەو ڕاسپاردانەی کە دەیخەینە بەردەستی لایەنە بەرپرسەکان و پەڕلەمان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بریتییە لە هەڵگرتنی باج لەسەر بەرهەمی سەوز و بایەخدان بەو کۆمپانیایانەی کە گرنگی بە بەرهەمی سەوز دەدەن، هەروەها کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گرنگی بە هەڵمەتەکانی بە بازاڕکردنی کۆمەڵایەتی بدەن بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر بەکاربەری سەوز.


ووشە کلیلەکان: بە بازاڕکردن، بەبازاڕکردنی کۆمەڵایەتی، بەکاربەر، بەکاربەری سەوز.






 

Downloads

Download data is not yet available.

Article Details

Section
Research Articles

How to Cite

Mulla , W. T. ., & Khidir, A. P. D. H. K. . (2024). شیکردنەوەی کاریگەری بە بازاڕکردنی کۆمەڵایەتی لەسەر بەکاربەری سەوز. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 641–649. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp641-649

Similar Articles

You may also start an advanced similarity search for this article.