محتوى المقالة الرئيسي

سامان عزالدین سعدون گوڵاڵه‌ ساڵح مراد

الملخص





‌گه‌ر چاوێک به‌ مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیدا بخشێنینه‌وه‌ ده‌بینین، شیعری نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌موو قۆناغ و ڕێباز وسه‌رده‌مێكدا یه‌كێك بووه‌ له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی نێو ده‌قه‌ ئه‌ده‌بیه‌كان، ڕێچكه‌یی نه‌ته‌وه‌یی له‌ شیعری كوردیدا چه‌ند قۆناغێكی بڕیووه‌، هه‌میشه‌ جێ بایه‌خی توێژه‌ران بووه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بیره نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌شیعری كوردی له‌قۆناغی كۆن و نوێی و له‌پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه‌‌ ڕه‌نگدا‌نه‌وه‌ی هه‌بووه‌ لای شاعیرانی كورد تاوه‌كو ڕاپه‌ڕین، پاشان بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌ شیعری كوردی قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌بینین، كه‌ هه‌ڵویستی شاعیران جۆریك گۆرانكاری پیا دێت دۆخیكی تایبه‌ت دێته‌‌كایه‌وه‌، چونكه‌ له‌قۆناغه‌كانی پێشوو هه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی جۆریك له‌ هاندان و خوشه‌ویست كردن و لكان به‌ نیشتمانه‌وه‌ بوو، به‌ڵام له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ به‌حوكمی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی دێت، كه‌ ده‌سه‌ڵاتیكی خۆماڵی كوردی یه‌، شیعری نه‌ته‌وه‌یی گۆڕانه‌كه‌ی له‌وه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه،‌ كه‌ جۆرێك له‌ دابران له‌شیعردروست ده‌كات، له‌ نیشتمان نه‌ك به‌و مانایه‌یی نیشتمان ناشیرین بكا، به‌ڵكو ئه‌و هه‌سته‌ نامێنی و ڕه‌خنه‌كان رووبه‌رووی ده‌ سه‌ڵاتدارانی خۆمالی ئه‌بیته‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌وانن گۆڕانیان به‌سه‌رداهاتووه‌ نه‌ك شاعیره‌كان گرنگی تویژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌ولایه‌نه‌یه‌، كه‌ ‌په‌یوه‌ندی به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌یه‌ دوایی راپه‌رین به‌راورد پێش ڕاپه‌رین.






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

سعدون س. ع., & مراد گ. س. . (2023). ڕێچکەی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ شیعری کوردی دوای ڕاپه‌ڕین (كرمانجی ناوه‌ڕاست ). مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(2), 209–221. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp209-221

المؤلفات المشابهة

<< < 3 4 5 6 7 8 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.