دادكاری و ئاسەوارە شەرعی ویاساییەكانی زۆرلێکردن لە گرێبەستى هاوسەرگیریدا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
پوخته:
بوونی زۆرلێکردن لە گرێبەستی هاوسەرگیری كاریگەری لەسەر دادكاری وشوێنەوارەكانی دروست دەكات، بە جۆرێک زۆرلێکردن گرێبەستەكە پووچەڵ دەکات کاتێک ڕایەڵی ڕەزامەندی لە گرێبەستەكە نەهێڵێ، یان گرێبەستەکە نادروست دەکات لە ڕووی شەرعیەوە ئەگەر ڕەزامەندیەكەی لەكەدار بكات كە بە واتایی گرێبەستێکی ڕاگیراو دێت لە یاسادا.
لە میانەى ئەم توێژینەوەیدا تیشك دەخەینە سەر دادكاری وشوێنەوارەكانی زۆرلێکردن لە گرێبەستى هاوسەرگیری لە دەقە شەرعی ویاساییەكان لەگەڵ دادكاری دادگایەش. ئەوەى تێبینمان كرد لەم توێژینەوەیدا دەقە یاساییەكانی ئەم بابەتەیان ڕێک خستووە پەرش وبڵاوە لە نێوان یاسای شارستانی عێڕاقی ویاسای باری كەسی عێڕاقی ویاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی لە هەرێمى كوردستان بۆیە هەوڵمان داوە ئەو دەقە یاسایانە كۆبكەینەوە ڕاڤەیان بكەین وشیکاری یاسایان بۆ بكەین، لایەنى كەم وكوڕی ئەو دەقانە بخەینە ڕوو وئاستەنگەكانی بەردەم جێ بەجێ كردنیان بدۆزینەوە، لە هەمان كاتدا هەوڵمان داوە چارەسەرو پێشنیارمان بۆ ئەم دەقە یاسایانە هەبێت بەمەبەستى هەمواركردنەوەى لە لایەن یاسادانەرەوە بە تایبەت ئەو دەقە یاسایانەى تایبەتن بە دادكاری وشوێنەوەرەكانی وەكو هەڵوەشاندنەوە گرێبەست یان مۆڵەت دانی گرێبەستەكە وچۆنیەتى قەرەبووكردنەوە زۆرلێکراو ئەگەر زۆرلێکردن زیانی لێکەتەوە لەگەڵ ڕێکخستنى سزای بەند كردن بەسەر كەسی زۆرلێکەر وەكو شوێنەواری سزایی بۆ ئەم بابەتە.