محتوى المقالة الرئيسي

پ . ی . د . شێرزاد سليمان عبدالله م. د. ئالان حمە سعید صالح

الملخص





دیموکراسی سازان وەک چەمک بە یەکێک لە بنەما وپرەنسیپە سەرەکییەکانی سیستمی سیاسی و دەستوری ھەر وڵاتێک دادەنرێت، کە پێکھاتەی نەتەوەیی و ئیتنی و فرەیی جیاواز و ھەمەڕەنگ لەخۆدەگرێت، ئەمەش بۆ زامنکردنی مافەکانیان و پارێزگاریی کردن لەجیاوازییەکانیان، بۆئەوەی ستەمکاری سیاسی نەیەتە ئاراوە و لە ئاکامدا ناسەقامگیری سیاسی لە نێو کۆمەڵگەی سیاسی ئەو وڵاتە روونەدات، بۆیە پەیڕەوی کردن لە دیموکراسی سازان لەو جۆرە کۆمەڵگە و وڵات وسیستمە سیاسیانەی کە پەیڕەوی لە فرەیی دەکەن، بە کۆڵەگەیەکی سەرەکی دادەنرێت.


عێراق لەرابردوودا، بۆ پەیڕەوی کردن لە دیموکراسیەت بەشێوەیەکی گشتی و دیموکراسیەتی سازان بەشێوەیەکی تایبەتی ئەزموونێکی ئەوتۆی نەبووە، چونکە سیاسەتێکی دووفاقی پەیڕە دەکرد، ئەویش نکۆڵی کردن بوو لە داننان بەمافەکان، پاشانیش بەنیوەچڵی داننان بوو بەمافەکان، دەرئەنجام ستەمکاری سیاسی و دیکتاتۆریەتی لێ کەوتەوە، بەڵام لەدوای رووخاتی رژێمی بەعس لە عێراق و لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەنگاو بەرەو دیموکراسیەتی سازان نرا، ئەگەرچی ھیچ زەمینەیەکی لەبار و ژینگەیەکی تەندروست بۆی فەراھام نەکرابوو، ئەمەش وایکرد تا ئیستاش گرفت وئالێنگاری لە پەیڕەوی کردنی بێتە ئاراوە و دواجار ببێتە هۆی ئەوەى سیمای سەرەکی سیستمی سیاسی عێراق، ناسەقامگیری سیاسی وەکو دەرھاوێشتەی ناکامڵی دیموکراسیەتی سازان وێنا بکەن .


کلیلە ووشەکان : دیموکراسی سازان، سیستمی سیاسی، عێراق، سەقامگیری سیاسی، ستەمکاری سیاسی






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

پ . ی . د . شێرزاد سليمان عبدالله, & م. د. ئالان حمە سعید صالح. (2024). ھەڵسەنگاندنی دیموکراسی سازان لە ئەزموونی عێراقدا . مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 5(1), 32–46. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp32-46

المؤلفات المشابهة

<< < 1 2 3 4 5 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.