محتوى المقالة الرئيسي

ئازاد ڕەمەزان عەلی ئازاد ئەحمەد مەحموود

الملخص

ڕەهەندەكانی كارامەیی نووسین لە پرۆسەی ڕاگەیاندندا (، بە كورتی باس لە مێژووی سەرهەڵدانی نووسین و قۆناغەكان و جۆر و چەمك و پێناسەی نووسین كراوە. پاشان لە كارامەیی نووسیندا، چەمك و پێناسەی كارامەیی، لایەنەكان و ناوەرۆكی كارامەیی نووسین خراونەتەڕوو، دواتر تایبەتمەندی، جۆر، گرینگی و ئامانجەكانی نووسین باسكراوە. هەر لەم توێژینەوەیەدا چەمك و پێناسەی نموونە ) مۆدێڵ ( ی نووسین هاتۆتە بەرباس و لێكۆلینەوە، نووسین لە پرۆسەی ڕاگەیاندندا پەنجەی بۆ درێژ كراوە، تایبەتمەندی و فاكتەرەكانی نووسینی كاریگەر لە چەقی توێژینەوەكەدا داندراون و خەسڵەتەكانی ئاماژەیان بۆ كراوە، دواتر توێژینەوەكە هاتۆتە سەر نووسین بۆ: ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن، تایبەتمەندی و بنەما و ئامانجی هەریەكەیان باس كراوە و بە وردی خراونەتە بەرباس و هەڵسەنگاندن و بە سەرباسێكی تایبەت باس لە گرینگی نووسەری ئێزگەیی و مەرجەكانی ئەم فۆرمە نووسەرە كراوە، زۆر لایەنی شاراوە بە دیارخراون و گرینگی بوونی ئەم شێوە نووسەرە لێیكۆڵدراوەتەوە. بە كورتی نووسین و پرۆسەی ڕاگەیاندن دوو ئاسۆی بەسوودی یەك پانتایین. مرۆڤ لە ڕوانگەی زمانەوە پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بنیاتناوە، ئەم دوو ئاسۆیەش هەر لە ڕێگای زمانەوە بوونەتە سەرچاوەی داهێنان و گرینگی پێشخستنی لایەكانی ژیان و پاراستنی ماف و بنەما و سەچاوە كۆمەلایەتیی و ڕۆشنبیریی و ئایینی......هتد

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

عەلی ئ. ڕ. . . . . . . . ., & مەحموود ئ. ئ. . . (2020). ڕەهەندەكانی كارامەیی نووسین لە پڕۆسەی ڕاگەیاندندا . مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 1(2), 133–143. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v1n2y2020.pp133-143

المؤلفات المشابهة

<< < 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.