Hauptsächlicher Artikelinhalt

ئاسۆس انور سلێمان تاڵیب حوسێن علی

Abstract





ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌‌كه‌به‌ناونیشانی (لێكه‌وته‌ی ئاخاوته‌یی له‌گوتاری سیاسی كوردیدا – گوتاره‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌نمونه‌)یه‌، هه‌ڵێنجراوی به‌شێكه‌له‌تێزی دكتۆرا، له‌به‌ر ڕۆشنایی بنه‌ماكانی هاریكاری لای (گرایس) تیشكخراوه‌ته‌سه‌ر لێكه‌وته‌ی ئاخاوته‌یی له‌چه‌ند نمونه‌یه‌كی به‌هه‌ره‌مه‌كی وه‌رگیراو له‌گوتاره‌كانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی (خولی پێنجه‌م)ی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ڕه‌هه‌ندی پراگماتیكی ئه‌رگۆمێنته‌وه‌، كه‌نیشاندانی باری ئه‌رگۆمیێتی له‌گوتاره‌كاندا به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهینانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌كراوه‌ته‌ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌. هه‌وڵدراوه‌ئه‌وه‌بسه‌لمێنرێت كه‌حیزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندا گوتاری سیاسیان كردۆته‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ ڕازیكردنی ده‌نگده‌ر و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌و ده‌نگیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  له‌گوتاره‌كانیاندا هه‌وڵیانداوه‌كاریگه‌ری بخه‌نه‌‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر، هاوكات پشتیان به‌به‌ڵگه و پاساوی جۆراوجۆر به‌ستووه‌‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانى حیزبه‌كان له‌گوتاره‌كانیاندا بنه‌ماكانی هاریكاری پێشێلده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی باری ئه‌رگۆمێنتی گوتارو باوه‌ڕپێهینانی ده‌نگده‌ر به‌به‌رنامه‌و دیدی حزبی خۆیان و رازیكردنیان.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

سلێمان ئ. ا. ., & علی ت. ح. . (2023). لێكه‌وته‌ی ئاخاوته‌یی له‌گوتاری سیاسی كوردیدا (بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌نمونه‌) . Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 526–538. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp526-538

Ähnliche Artikel

1 2 3 4 5 6 7 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.