کاریگەری فاکتەری جیۆپۆلیتیك لە ناو سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە میسر (٢٠١٤-٢٠٢١)
Contenido principal del artículo
Resumen
جیۆپۆلیتیك وەك فاکتەرێکی هێز کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە ناوچە جیاجیاکانی جیهان درووستکردووە. میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی، لە ڕووی جیۆپۆلیتیکەوە کاریگەری هەیە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گرینگی میسر و پەیوەندییەکانی بۆتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ ئەمریکا، تاوەکوو بتوانێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییە ئەمنی و نەتەوەییەکانی لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. میسر گرێدراوە بە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست و نۆکەندی سويس. هەروەها دراوسێی دەوڵەتی ئیسرائیلە، کە بە یەکی لە گرنگترین هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەژمار دەکرێت. ئەمریکا پێی وایە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل هەڕەشەیە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا. هەربۆیە ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر بە فاکتەرەکی گرینگ دادەنرێ، کە میسر و ئەمریکای بەیەکەوە گرێ دەدات. هەرچەندە میسر پەیوەندی لە گەڵ ڕووسیا و چین هەیە، لەبەرامبەردا پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، بەتایبەتی دوای ساڵی ١٩٧٩. لە ڕووی دارایی و سەربازیی میسر لەلایەن ئەمریکا هاوکاری دەکرێت. ئەم هاوکاریانە دوای بەهاری عەرەبیش بەردەوامییان هەبووە. لە لایەکی ترەوە میسر لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم و هەڕەشەکانی حەماس، بەتایبەت لە نیمچە دوورگەی سینا هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام دەدات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میسر بەفاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکە دەبینێت و بە پردی پەیوەندی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەزانێت