پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەلهڤزیۆنی لە ڕاپۆرتە هەواڵدا ((کەناڵی NRT و کوردستان 24 بەنمونە)
Contenido principal del artículo
Resumen
پوختە
ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەڵێنجراوی بەشێک لە نامەی ماستەر بە ناونیشانی: پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەلهڤزیۆنی لە ڕاپۆرتە هەواڵدا (کەناڵی NRT و کوردستان 24 بەنموونە)، ئەم تۆیژینەوەیە هەوڵێکی زانستییە به ئامانجی زانینی ڕادەی پابەندبوونی كهناڵه ئاسمانییه کوردییهكان بە بنەما و پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەلەفزیۆنی. ئهم توێژینهوهیه توێژینهوهیهكی وەسفیە، كه تێیدا میتۆدی شیکردنەوەی ناوەرۆك بهكارهاتووه، كۆمەڵگەى توێژینەوەكە بریتیە له ڕاپۆرتە هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان، نموونەی توێژینەوەكە بریتییە لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی هەردوو کەناڵى (NRT) و(k24)..
گرنگی ئهم تویژینەوە لەوەدایە كه هاوکاری میدیاکاران دەبێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی وێنەگرتن و بەکارهێنانی وێنەی ڤیدێویی؛ وێڕاى گونجاندنی لەگەڵ ناوەرۆکى ڕاپۆرتە هەواڵیهكاندا. هاوکات، گرنگیدانى زیاتر بە گۆشەکانی وێنەگرتن لەساتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت، یاخود هەر بەرنامەیهکی تەلهڤزیۆنى؛ بەشێویهک كه لەگەڵ تێکستی هاوپێچی ڤیدیۆکە بگونجێت و یەکتر بگرێتەوە. ئەم توێژینەوەیە گەیشتۆتە کۆمەڵێک دەرئەنجام لەوانە: كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان تا ڕادەیەكی زۆر لە کاتى ئامادەكردنی ڕاپۆرتە هەواڵییەكاندا پابەندنەبوونە بەو پێوەرە هونەرییانهی كه پێویسته لهكاتی وێنەگرتنی تەلەفزیۆنیدا ڕهچاو بكرێن، دیارترینیان ئەو هەڵەیەى لە وێنەگرتنی ڕاپۆرتە هەواڵییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا بەرچاودەكەوێت گرتەی یەكەمە، کە پشتیان بەستوە بە گرتەی (MEDIUM SHOTS) لەجیاتی(LONG SHOTS). هاوکات، زۆربەی ڕاپۆرتە هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان پابەند نەبوونە بە كاتی ستانداردی ڕاپۆرتەهەواڵ كە بریتییە لە (کەمتر لە 2:30