Contenido principal del artículo

هیوا جواد تەها پ.د. كاوە عەبدولكەریم رسوڵ شێروانی پ.ی.د. عەبدولخالق ئیبراهیم مستەفا

Resumen





ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی سرووشتى گوتاری بازاڕسازیى كۆمپانیاكانى گه‌یاندنى خێرا لە سۆشیال میدیا له ‌سه‌رده‌مى كۆرۆنادا، لەگەڵ دیاریكردنی پەیوەندی نێوان گوتاری بازاڕسازیی كۆمپانیاكانى گه‌یاندنى خێرا و سرووشتى ئامرازه‌كانى سۆشیال میدیا لە سەردەمی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی رووپێوی به‌كارهێنراوە ‌و پشتی بە رێگای شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك به‌ستووه و سوودیشی لە تیۆری گوتارشیكاری وەرگرتووە بۆ شیكردنەوەی گوتاری بازاڕسازی هەردوو كۆمپانیای گەیاندنی خێرا (دلیڤەری)ـی (تەڵەبات و لەزوو) لە سەردەمی كۆرۆنادا. كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری گەیاندنی خێرا (دلیڤەری) كاردەكەن، نموونەی توێژینەوەكەش كۆمپانیاكانی (تەڵەبات و لەزوو)ن، كە ئۆفیسی سەرەكییان لە هەولێری پایتەخی هەرێمی كوردستانی عێراقە، توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامانەی كە گرنگترین ئەو بابەتانەی لە گوتاری بازاڕسازی سۆشیال میدیای كۆمپانیاكانی (تەڵەبات و لەزوو) لە هەردوو پلاتفۆڕمی فەیسبووك و ئینستاگرام لە سەردەمی كۆرۆنادا تیشكیان خراوەتەسەر بریتیین لە ناساندنی خزمەتگوزاری كۆمپانیاكان و پەیامی رۆشنبیركردنی جەماوەر، هەروەها گوتاری بازاڕسازیی هەردوو كۆمپانیاش، زیاتر كاریان لەسەر وروژاندنی هەست و سۆزی وەرگر كردووە لەپێناو باوەڕپێهێنان و دروستكردنی كاریگەری لەسەریان.


 


 






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

تەها ه. ج. ., شێروانی پ. ك. ع. ر. . . . . ., & مستەفا پ. ع. ئ. . . (2023). گوتارشیكاریی بازاڕسازی لە سۆشیال میدیای كوردی لە سەردەمی كۆرۆنادا : كۆمپانیاكانی گەیاندنی خێرا بە نموونە. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 705–717. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp705-717

Artículos similares

<< < 10 11 12 13 14 15 16 17 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.