Contenido principal del artículo

م.ی زه‌رده‌شت دلشاد خضر د. مهدی صالح فرحان پ.ی.د حیده‌ر لشكری خضر

Resumen





پوخته‌


   ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باس له‌ به‌شێك له‌ مێژوونوسانی سریانی و قۆناغه‌كانی ژیانییان و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی پێدا تێپه‌ریوون ده‌كات،  تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پێگه‌ی زانایانی ئایینی سریانی كه‌ كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی و سه‌رمه‌شقی نووسینه‌وه‌ی مێژوون له‌ كۆمه‌ڵگای سریانی، به‌ تایبه‌تی له‌هه‌رێمی جه‌زیره‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ له‌ هزری مێژوونوسانی سریانی، مێژوو له‌ تۆماری سریانییه‌كان به‌گوێره‌ی هزرو تێروانینی گه‌وره‌ پیاوانی ئایینی مه‌سیحی نوسراوه‌ ته‌وه‌، بۆیه‌ كتێبه‌كانیان زیاتر شه‌قڵێكی ئایینی ده‌نوێنن.


    به‌شی زۆری په‌رتووكه‌كانیان دووبه‌ش له‌ خۆده‌گرن، ئه‌وانیش مێژووی دونیایی و مێژووی كڵێسا یان ئایینی، هه‌ڵبه‌ت له‌ پاڵ ڕوداوه‌ مێژووییه‌كان ته‌واوی ڕوداوه‌ جیاوازه‌كانی نێو دێرو كڵێساكان له‌ تۆماری مێژوونوسانی سریانی به‌رچاوده‌كه‌وێت، به‌ تایبه‌تی ئه‌وناكۆكی و ململانێیه‌ی له‌ نێو شوێنه‌ ئایینیه‌كاندا هه‌بوو،  هه‌روه‌ها له‌ تۆماری سریانییه‌كان مێژوو به‌ ته‌واوی تێكه‌ڵ به‌ كایه‌ ئایینیه‌كه كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیدی مێژوونوسانی سریانی ئاینیانه‌یه‌ وه‌ك له‌وه‌ی مێژوونوسانه‌ خۆیان بۆ ڕوداوه‌كان ته‌رخان بكه‌ن، هه‌روه‌ها نووسینی مێژوو پتر بۆ به‌رگریكردن له‌ كۆمه‌ڵگای سریانییه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازارو ناخۆشیانه‌ی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان ڕووبه‌ڕوی پێكهاته‌كه‌یان ده‌بووه‌وه‌.






 


 په‌یڤێن سه‌ره‌كی: مێژوو، مێژوونوس، سریانی، ئایینی، كڵێسا، پیاوی ئایینی، نووسینه‌وه‌ی مێژوو.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

م.ی زه‌رده‌شت دلشاد خضر, د. مهدی صالح فرحان, & پ.ی.د حیده‌ر لشكری خضر. (2024). مێژوونوسانی سریانی و نوسینه‌وه‌ی مێژوو. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 181–190. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp181-190

Artículos similares

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.