Contenu principal de l'article

Résumé





ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ڕادەی پابەندبوونی ڕۆژنامەنووسان بەتایبەت (پەیامنێران و وێنەگران) بە پێوەرەكانی سەلامەتیی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان. كۆمەڵی توێژینەوەكە پێكهاتووە لە هەموو پەیامنێران و وێنەگرانی ڕۆژنامەنووسی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان كە لە ناوچەكانی شەڕ و ململانێ‌ ڕووماڵی ڕووداوەكان دەكەن. هەرچی نموونەی توێژینەوەكەش بریتییە لە (54) پەیامنێر و كامێرامانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ڕەگەزی (نێر) و (مێ‌) لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە بەشێوەی هەڕەمەكی وەرگیراون. توێژینەوەكە لە جۆری توێژینەوە پەسنییەكان دادەنرێت و ڕێبازی ڕووپێوی لە ڕێگەی فۆرمی ڕاپێوی بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست لەبارەی ئامانجی توێژینەوەكە بەكارهاتووە.


لەو ئەنجامە زانستیانەی كە توێژینەوەكە پێیگەیشتووە: زۆرینەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە ڕووماڵی ڕووداوەكانی ناوچەی شەڕ و ململانێ‌ دەكەن، خوولی فێركاری فریاگوزاری سەرەتاییان بینووە و شارەزاییان هەیە لەو بوارەدا. سەبارەت بە سەلامەتیی لە ناوچەكانی شەڕ، پلەی یەكەمی ڕۆژنامەنووسان زۆر لەگەڵ بەكارهێنانی كڵاوی پارێزەر و یەلەكی ڕۆژنامەنووسی و كەرەستە پێویستەكان و پیشاندانی ئەو جۆرە كەلوپەلانەن بەهێزەكانی نێو ململانێ بۆئەوەی بزانن كە ڕۆژنامەنووسن. دیسان زۆر لەگەڵ ئەوەدان كە لەكاتی دروستبوونی شەڕ لە ئۆتۆمبیل دووردەكەونەوە و خۆیان لە پشتی ساترە خۆڵ حەشاردەدەن. هاوكات زۆرینەیان زۆر لەگەڵ ئەوەدان كە لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕاناوەستن، وەكچۆن پێویستە پێشبینی گۆڕینی ئاراستەی ڕووداوەكان بكەن و خۆیانی بۆ ئامادە بكەن.


كليلی وشەکان:  ئاست، سەلامەتیی پیشەیی، هەرێمی كوردستان.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

Dashti A., & Asst. Prof. Dr. Yadgar A. (2023). ئاستی پابەندبوونی ڕۆژنامەنووسان بە پێوەرەكانی سەلامەتیی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان . Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 704–714. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp704-714

Articles similaires

<< < 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 > >> 

Vous pouvez également Lancer une recherche avancée de similarité pour cet article.