لێكهوته كۆمهڵايهتييهكانى کۆڕۆنا لە کۆمەڵگەدا توێژینەوەیەكی مەیدانییە لەههرێمى كوردستان لهسهردهمى پەتای كۆڕۆنادا(شەپۆلی4)
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
کۆرۆنا پەتایەکی تەندروستی جیهانییە کە لێکەوتەی جیاوازی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی هەبووە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیەش خستنەرووی لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی كۆرۆنایه لە هەرێمی کوردستان، و دهستنيشانی لێكهوتهکانی پەتاکە لەسەر تاكهكانى ئەو کۆمهڵگه یە. بە بەکارهێنانی هەردوو تیۆری کارلێکردنی هێمایی و ئاڵوگۆڕکردنی کۆمەڵایەتی، داتاکان کۆکراونەتەوە لە 462 کەس بە شێوەی هەڕەمەکی لەرێگەی دابەشکردنی پرسيارنامهى توێژينهوهكە بەشێوازی گوگڵ فۆرم له ئەیلولی 2021. ئەنجامەکان دەریانخست کە کۆڕۆنا لێکەوتەی کۆمەڵایەتی، رەفتاری، کلتوری و پەروەردەیی هەبووە؛ کارلێکى کۆمەڵایەتى نێوان تاکەکان و سەرمایەى کۆمەڵایەتى بەهەموو جۆرەکانییەوە لاوازکردووە، تەنها کاریگەرییەکى ئەرێنى پەیوەندییەکانى ناو خێزانى بەهێزکردووە. کۆڕۆنا بووەتە هۆی دەرکەوتنى چەندین ڕەفتارى جیاواز لای تاک وەك دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و گۆڕینی ڕەفتاری جۆری خورادن و خواردنەوە بۆ نموونە ئاوخواردنەوە و خواردنى میوە و و بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ڕێژەى جیاواز زیادى کردووە. لەهەمان کاتدا کۆڕۆنا بۆتەهۆی دابەزینى ئاستى خوێندن (پەروەردەو فێرکردن)ە لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا ، لەگەڵ لاوازى پاڵنەرى خوێندن و لادانى ڕەفتارى لاى خوێندکاران. سەڕەڕای ئەوەی کە پەتاکە کاریگەرى کلتورى هەبووە لەسەر پیشەى خوێندکارو مامۆستاو کاسب.