رۆڵ و ههڵوێستی حیزبی شیوعی عێراق لهرێكهوتنامهی 11ی ئاداری 1970
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
پوختە
حیزبی شیوعی عێراق یەکێکە لەو ڕێکخستنە سیاسیی و جەماوەرییانەی لە سەرەتاکانی دامەزراندنییەوە ڕۆلێکی دیاروکاریگەری لە روداوو گۆڕانکارییەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بینیووە .
لە شۆڕشی ئەیلوولیشدا، بەتایبەتی لە رووداوە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان ساڵانی (1963-1970 ) ڕۆڵ و هەڵوێستی دیاروکاریگەریان لەمەڕ رووداوو پێشهاتەکاندا هەبوە.
ئێمەش لەم سونگەیەوە، (ڕۆل و هەلوێستی حیزبی شیوعی عێراق بەرانبەر رێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970) دەخەینە بەر باس و لێکۆلینەوە، کە بەقوناغێکی گرینگ لە مێژووی سیاسی عێراق و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد دادەنرێت .
ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکی و سێ تەوەرو دەرئەنجام و لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پێکهاتووە . پلانی توێژینەوەکەشمان بە سە ر سێ تەوەردا دابەشکردووە :
تەوەری یەکەم / هەنگاوەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆ
تەوەری دووەم/ڕوڵی حیزبی شیوعی عێراق لە گفتوگۆکاندا
تەوەری سێیەم / حیزبی شیوعی عێراق و ڕێککەوتنامەی 11ی ئادار 1970