پاراستنى یاسایی مافی ئاماژه جوگرافییهكان بە پێی یاسای عێراقی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئاماژە جوگرافییەکان کەوا لقێکن لە لقەکانی خاونداریەتی هزری بریتین لە کۆمەڵە ئاماژەیەک کە دادەندرێن لەسەر کەلوپەلەکان بە جۆرێک کەوا سەرچاوە جوگرافییەکانیان پیشان دەدات، ئەمەش کۆمەلێک تایبەتمەندی دیاریکراوی خۆی هەیە، ههرچهند ئاماژه جوگرافییهكان وهك جیاكردنهوه و ناسینهوهى بهرههمی شوێنێك ههر لهكۆنهوه مرۆڤ بهكاری هێناووە، بهڵام مێژووی ڕێكخستنى یاسایی بۆ بابهتى ئاماژه جوگرافییهكان و داننان پێی وهك مافێكی هزری جیاواز له مافي عهینی مێژووێكی دووری نییه. ئاماژە جوگرافییەکان بە یەکێک لە گرینگترین ئامرازەکانی پارستنی بەرهەمە نیشتمانییەکان دادەندرێن، بۆیە پێویستە پاراستنی یاساییان بۆ بکرێت، یاسای عێراقی هەڵوێستی داوە لەسەر ئاماژەی جوگرافی بەڵام "تسمیات المنشأ"ی باس نهكردووه لە کاتێکدا "تسمیات المنشأ" بە بەشێک دادەندرێت لە ئاماژهى جوگرافی و پێویستە پاراستنی بۆ بکرێت. لەم ریڤیوو ئارتیکڵە هەوڵدراوە کەوا تێگە و تایبەتمەندییەکانی ئاماژە جوگرافییەکان لە یاسای عێراقی و ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بخاتەروو، وە دواتر ئاماژە بە مەرج و ڕێگا و هۆکارەکانی پاراستنی ئاماژە جوگرافییەکان بکرێت. لە کۆتایدا یەکێک لە گرینگترین ئەو دەرئەنجامانەی کە بە دەست گەیشتن بریتیە لەوەی کەوا ئەو بەرهەمانەی بە ئاماژەی جوگرافی جیادەکرێنەوە، داخوازی زیاتریان لەسەرە و هۆکارێکی بنەرەتییە بۆ گەشەپێدانی ئابووری وڵات، بۆیە پێشنیار دەکرێت کەوا پێویستە سالانە ڤیستیڤاڵ و پیشانگای تایبەت بە بەرهەمە ناوخۆییەکان ڕێکبخرێت، بە مەبەستی پیشاندانی سەرچاوەی بەرهەم هێنانیان و چۆنیەتی ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی بتواندرێت لە پێشێلکارییە دەرەکییەکان بپارێزرێت.