شیكردنه‌وه‌ی شوێنی بۆ دابه‌شبوونی ئاوی ژێر زه‌وی له سنوری قه‌زای شه‌قڵاوه
Main Article Content
Abstract
پوخته:
مه‌به‌ست له دابه‌شبوونی جوگرافیی ئاوی ژێرزه‌وی، خستنه ڕووی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هایدرۆلۆجیهكانی ناوچه‌كه‌یه به‌گوێره‌ی پلەبهندیی به‌رزی و نزمی ناوچه‌ی توێژینه‌وه، كه خۆی له (دابه‌شبوون، قووڵی، بڕی به‌رهه‌م، ئاستی جێگیر، ئاستی گۆراو، شوێنی ئه‌سترۆنۆمی، به‌رزییان له ئاستی ڕووی ده‌ریا و ساڵی هه‌ڵكه‌ندن)ی بیره‌كان ده‌بینێته‌وه پێویستە ئاماژە بەوەبکەین کەوا زۆرترین بڕی به‌رهه‌می ئاوی ژێرزه‌وی ده‌كه‌ویته هه‌رێمی به‌رزی نزمی دووه‌م، كه بڕی به‌رهه‌میان ده‌گاته (16800 گاڵۆن)ه له خوله‌كێكدا، وهكهمترینیش به‌ر به‌رزترین هه‌رێمی سنوری ناوچه‌ی لێكۆڵینهوهدهكهوێت.
کلیلە وشە: ئاوی ژێرزه‌وی، ئاستی نه‌گۆڕ، به‌رزی و نزمی، بڕی به‌رهه‌م، ئاستی گۆڕاو.