محتوى المقالة الرئيسي

شیلان عصمت قادر پ.د. ڕزگار محمد شێخ محمد

الملخص





ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەیە کە رووبەڕووی شوناسی کلتوری تاکی کورد دەبێتەوە لە میدیای نوێدا، گرنگی توێژینەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ كاریگه‌رییه‌كانى شوناس له‌سه‌ر تاك و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ له‌ رووى په‌یوه‌ستبوون به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌وه‌، وه‌ به‌هێزكردنى ئه‌م لایه‌نانه‌ له‌ رێگه‌ى په‌ره‌پێدانى کلتورییه‌وه‌، ده‌بێتە ‌مایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى پاراستن و به‌رز ڕاگرتنى شوناس و کلتوری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌، فه‌رامۆشكردن و بێ ئاگابوون له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنیه‌كانى میدیاى نوێ ئاڵنگارى گه‌وره‌ وترسناكن له‌سه‌ر تاكى كورد و به‌ ده‌ره‌نجام له‌سه‌ر داهاتووى كورد. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینه‌وه‌یه‌كى وه‌سفییه‌ تیایدا میتۆدى رووپێوى به‌كارهاتووه‌، كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییه‌ له‌سه‌رجه‌م قوتابیانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر، فۆرمى (240) قوتابی لە هەردووڕەگەزی نێر و مێ له‌ قوتابیانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى كارگێڕى هه‌ولێر و كۆلیژى ته‌كنیكى كارگێڕى هه‌ولێر بە دروستى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و وه‌ك نمونه‌ وه‌رگیراون. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی كە توێژەر پێی گەشتووە بریتیە لەوەی کە میدیای نوێ،هەلی کۆمینیکەیشن وکارلێککەری بە تاکەکان داوە، لەگەڵ دروستکردنی‌ كاریگه‌رى كلتوری لەسەریان. شوناسى كلتورى كوردیش هاوشێوەی شوناسەکانی دیکە لە جیهاندا رووبه‌ڕووى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت بۆته‌وه، ئاڵنگاریه‌ كلتورییه‌كانیش به‌ ترسناكترین ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێن كه‌ رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگەکان‌ ده‌بێته‌وه‌. لە كۆتایی توێژینەوەكەدا چەندین راسپاردە و پێشنیاز تۆمار کراوە.






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

قادر ش. ع., & شێخ محمد پ. ڕ. م. . (2023). ئاڵنگارییەکانی شوناسى كلتورى تاكى كورد لە ميدياى نوێدا. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(1), 99–109. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp99-109

المؤلفات المشابهة

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.