ڕۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاكێشانی وه‌به‌رهێناندا
DOI:
https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp360-370الكلمات المفتاحية:
ڕۆڵ، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ، وه‌به‌رهێنان، وه‌به‌رهێنەر ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانالملخص
پوختە
ئەم تویژینەوەيە بە ناونیشانی (ڕۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاكێشانی وه‌به‌رهێناندا) هەولى داوە وەڵامى ئەوە بداتەوە کە ئايا پەيوەنديەگشتيەكان وەک بە شیکی سە رەکی پەیوەندیی و بەرێودبردن لە ڕێگەی ئەرك و ئامانج و شيوازەكانييەوە کاریگەریی لەسەر ڕاکێشانى وەبەرهێنەران هەیە بۆ هەرێمى کوردستان؟ ڕۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان چییه له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان بۆ ناو هه‌رێمه‌كه؟ ئاستى كاریگه‌ریی كاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانیدا چۆنە له‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمدا.
توێژەر میتۆدى تویژینەوەی وەسفی رووپێوى بەكارهێناوە بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری و داتا‌کان و لێکدانەوەيان و شیكردنەوە و شرۆڤەكردن و لێكولينەوە لە دیاردەکە. ئەو ئامرازانە بەکارهێنراون کە لەگەڵ ميتۆد و کێشە و ئامانج و سروشت و كۆمەڵگەی تویژینەوە کە دا بگونجیت، بە بەكارهێنانى فۆرمی ڕاپرسی و پشتبەستن بە پرۆگرامی ئاماریی (SPSS)" بۆ شیکردنەودی برگەكانى فۆرمی ڕاپرسیە کە و لایەنە دیموگرافيەكانى. كۆمه‌ڵگە‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نووسینگه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌خۆده‌گرن. واته كۆمه‌لگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه بریته له فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌گشتییەکان(10) وه‌زاره‌ت له كۆی(19) وه‌زاره‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م و فه‌رمانگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توێژه‌ر بۆیه ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگای وه‌رگرتووه چونكه ته‌نها ئه‌و(10) وه‌زاره‌ت و(1) یه‌ك فه‌رمانگەی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایان هه‌یه. نموونەى ئەم توێژینەوەیە برتییە لە كارمه‌ندانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌رگرتووه كه ژماره‌یان(96) كارمه‌ندبوو به هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه بریتیه‌یە لە دەرخستنى ڕۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، دیاریكردنی میكانیزمی كاركردنی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بۆ ناو هه‌رێمه‌كه‌دا. هەروەها زانینی جۆری ستراتیژییه پێشكه‌وتووه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، زانینی مه‌ودای بایه‌خدان به چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
گرنگترین ئەو دەرئەنجامانەى ئەم توێژینەوەیە پێگەیشتوون پەیوەندییەکى بەهادارى ئامارى ڕاستەوانە هەیە لە نێوان په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان بۆ ناو هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان کاریگەرى بەهادارى ئامارى هەیە لەسەر ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان بۆ ناو هه‌رێمى کوردستان، سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجامی پلانێكی كۆمه‌ڵی بووه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێن بۆ هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی سه‌ركه‌وتوو به‌كاردێنێت بۆ مامه‌ڵه‌كردنی وه‌به‌رهێنه‌ر ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بۆ پێكهێنانی چوارچێوه‌یه‌كی ئابووری بۆ راكێشانی سوودو قازانج بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكارو پاڵپشته له پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشبردنی وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌رێم له‌دوای ساڵی 2003دا.
التنزيلات
المراجع
لیستی سەرچاوەکان
- أبراهيم عربي- علي وجدى و عربي. (2002). المناخ الاستثماري وجدوى الاستثمار الأجنبي المباشر. المركز الجامعي يحيى فارس.
- ابراهيم مصطفى. (1999). المعجم الوسيط،. استانبول، تركيا:،دار الدعوة.
- ايمان،, ب. ع. (2017). دور العلاقات العامة في تنشيط سياحة الداخلية. جزائر: رسالة ماجستير غير منشورة, جامعة د.مولاي طاهر.
- بوخناف هشام. (2011). وظيفة العلاقات العامة و انعكاساتها علي اداء المؤسة العمومی. الجزائر: دار الجامعة
- جەمال عبدول. (2004). فەرهەنگى ڕاگەیاندن. سلێمانى: دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم.
- حسين خليفة. (2019). العلاقات عامة. القاهرة: دار المعارف.
- خديجة بوزار. (2003). الاستثمار الأجنبي المباشر في الجزائر. الجزائر: مذكرة تخرج ليسانس - المركز الجامعي يحيى فارس المدية.
- د. هناء عبدالغفار. (2002). الاستثمار الاجنبي المباشر والتجارة الدولية الصين انموذجاً. بغداد: منشورات بيت الحكمة ، الطبعة الاولى.
- د.محمود یونس د.علي یونس و عجوة. (2005). أدارة و تخطيط العلاقات العامة. مصر: جامعة قاهرة , كلية الاعلام , الطبعة الاولي.
- زکی محمود هاشم.(1996).العلاقات العامة. الكویت: ط3، ذات السلاسل.
- زياد رمضان(2016) مبادئ الاستثمار المالي و الحقيقي.عمان: ط3-داروائل.
- زياد مطر. (2008). ادارة الاستثمارات – الاطار النظري و التطبيقات العملية. عمان : دار وائل للنشر .
- طاهر حيدر جردان. (1997). مبادئ الاستثمار. عمان: دار المستقبل.
- عبدالناصر سليم حامد،. (2012). معجم مصطلحات الخدمة الاجتماعية. عمان: دار أسامة للنشر والتوزيع.
- عەلی, هۆشیار مزەفەر(2011) پەیوەندییەگشتییەكان.هەولێر: رۆژهەڵات.
- سعيد لانە صابر محمد. (2005). العلاقات العامة في مجلس وزراء إقليم كردستان/ إدارة السليمانية. سلێمانی.
- محمد البادي. (1991). المشكلات المهنية في العلاقات العامة. القاهرة: مكتبة الأنجلو المصرية.
- محمد محمود (2017). العلاقات العامة والإعلام في الدول النامية. دار الجامعة.
- مه‌ند المحمد. (2010). مدخل للعلاقات العامة. دمسق.
- Alan, F. (2009). Ashli Quesinberry Stokes, Global public relation. new yourk: Routledge taylor &francis group.
- Dardha, V. ( ,2004). e – government for developing countrie. The Electronic Journal on Information Systems in Developing Countries EJISDC, 6-24.
- Dr.Linda childers Hon،(1999).Guidelines for measuring relationship in public relation. florida: Institute for public relation