ڕۆڵى ئافرەتانى پەرلەمانتار لە تاوتوێکردنى بابەتە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان لە دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان 1992 - 2009

المؤلفون

  • تاڤگە حەمکۆ عبدالله Department of Media, Erbil TechnicalAdministrative Institute, Erbil Polytechnic University, Kurdistan, Iraq
  • پ.ى.د. فەرەیدون عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵا بەشی فەلسەفە، کۆلێژى ئاداب، زانکۆی سەلاحەددین، هەولێر

DOI:

https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp371-383

الكلمات المفتاحية:

ئافرەت، پەرلەمان، پەرلەمانتار، ئابوورى، کۆمەڵایەتى

الملخص

پوختە

ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکى مێژووییە سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری ئافرەتانى پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانى تایبەت بە لایەنى ئابوورى و کۆمەڵایەتى لە پەرلەمانى کوردستان لە هەردوو خولى یەکەم 1999 - 2005 و خولى دووەم 2005 – 2009ى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا، چونکە ئەزمونى پەرلەمانى ئەزمونێکى نوێ بووە لە کوردستان و بۆ ئێمەش گرنگە لەم ئەزمونە نوێیەدا ڕۆڵی ئافرەتان هەڵبسەنگێنین و بزانین تا چ ئاستێک بەشدار بوونە لەو پرۆسە نوێیە.

 

لەم توێژینەوەیەدا چەندین گفتوگۆ و پێداگری و ڕا و سەرنج و پڕۆژە یاسای ئافرەتانى پەرلەمانتارانمان خستۆتە بەر دید و تێبینی و شیکردنەوەى خۆشمان هەبووە بۆ هەر دانیشتن و پڕۆژە یاسایەک. ئەوەی تێبینی دەکرێ لە هەندێ بابەتى گرنگدا ئافرەتانى پەرلەمانتار ڕۆڵ و کاریگەری زۆریان هەبووە و بەتوندی هاتوونەتە ناو گفتوگۆکان، بەڵام لە هەندێ حاڵەتیشدا ئافرەتانى پەرلەمانتار بەشدارى گفتوگۆکانیان نەکردوە و بێدەنگیان هەڵبژاردوە. کۆی ئەم بەشداری و گفتوگۆ و پڕۆژە یاسایانە لە هەردوو خولى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا دواتر کاریگەری خۆیان هەبووە لەسەر بڕیارەکان و یاساکان و لەناو کۆمەڵگەشدا ڕەنگدانەوەى هەبووە.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

لیستی سەرچاوەکان

یەکەم/ بەڵگەنامە بڵاوکراوەکان (پەرلەمان)

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 1، 1992.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 3، 1992.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 5، 1996.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 8، 1998.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵةکان، بەرگى 11، 1992.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆلەکان، بەرگى 12، 1994.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 26، 2001.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆلەکان، بەرگى 39، 2007.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆلەکان، بەرگى ٤٠، 2007

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆلەکان، بەرگى ٤١، ٢٠٠٨.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 42، 2008.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 43، 2008.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 46، 2008.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆڵەکان، بەرگى 48، 2008.

- ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان – عێراق، پرۆتۆکۆلەکان، بەرگى ٤٩، ٢٠٠٩.

- بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى پەرلەمانى کوردستان – عێراق، (2011)، کار و چالاکى لێژنەکانى پەرلەمانى کوردستان، خولى دووەمى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان2005 – 2009، چ1، چاپخانەى شەهاب.

دووەم/ بەڵگەنامە حکومییە بڵاونەکراوەکان

- بەڵگەنامەى ئامارى تاوانەکانى کوشتن و سووتان لە مانگى 1 و 2 و 3ى ساڵى 2008ى تایبەت بە وەزارەتى ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیس / جولانەوە و تاوان / تاوان، 23/4/2008.

- بەڵگەنامەى لێژنەى بەدواداچوونى توند و تیژی دژی مێینە لەسەر دوایین ڕەوشی توند و تیژی لە کوردستان، ئەنجوومەنى وەزارەتى مافى مرۆڤ/ نووسینگەى وەزیر، 11/5/2008.

- بەڵگەنامەى لێژنەى داکۆکیکردن لەمافى ئافرەتان لەپەرلەمانى کوردستان، 5/7/2005.

سێیەم/ یاداشت و ڕاپۆرتەکان

- بەڵگەنامەى یەکێتى زانایانى ئایینی ئیسلام کوردستان / مەکتەبی تەنفیزی، 21/9/2008.

- پێشنیارى لێژنەى داکۆکیردن لە مافەکانى ژنان و ئافرەتان لە پەرلەمانى کوردستان و ڕێکخراوەکانى ژنان و ئافرەتان و کۆمەڵى مەدەنى، بێ ساڵى چاپ.

- ڕاپۆرتی کەمپینی داکۆکی لە مافە یاسایی و مەدەنییەکانى ژنان، 7/5/2008.

چوارەم/ دیدار و چاوپێکەوتن

- دیدار لەگەڵ شەفیقە فەقێ عەبدوڵڵا، 7/6/2021، هەولێر.

- دیدار لەگەڵ فەوزیە عزەدین 7/6/2021، هەولێر.

- دیدار لەگەڵ ڤیان سلیمان، 22/8/2021، هەولێر.

پێنجەم/ نامە زانکۆییەکان

- سلێمان، ئەسکەندەر غەریب، (2015)، ڕۆڵى پەرلەمانى کوردستان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى کۆمەڵگەى کوردی، توێژینەوەیەکى کۆمەڵایەتى مەیدانییە لە هەرێمى کوردستان، ماستەر، کۆمەڵناسی، زانکۆی سەلاحەددین، هەولێر.

شەشەم/ کتێبەکان

- بهجت، شەرمین خدر (2019)، پێرستى ناوەڕۆکى پرۆتۆکۆڵەکان، چ1، چاپخانەى شەهاب، هەولێر.

- جامباز، تاریق، (2007)، پەرلەمانتارانى خولى دووەمى پەرلەمانى کوردستانى – عێراق، چاپخانەى شەهاب، هەولێر.

- جامباز و پیرداود، تاریق و نیعمەت عەبدوڵڵا، (2008)، پەرلەمانتارانى خولى یەکەمى پەرلەمانى کوردستان / عێراق 1992 – 2005، چاپخانەى شەهاب.

- ڕەشید، سەلاح، (2020)، شەڕى ناوخۆی کورد بۆچی سەریهەڵدا، چۆن گەشەیکرد، سەرئەنجام، چاپی یەکەم، ناوەندى ڕۆشبیری ئەدیبان، سلێمانى.

- عەلائەددین، دلاوەر عەبدولعەزیز، (2013)، نیشتمان سازى و سیستەمى فەرمانڕەوایەتى خۆماڵى لە هەرێمى کوردستان، چ1، چاپخانەى ئاراس، هەولێر.

- قەرەداغى، مەهاباد، (2018)، ئافرەتیزم مێژووى تێکۆشان بۆ مافى یەکسانى لە باشوورى کوردستان 1918 – 2018، چ2، چاپخانەى شەهاب، هەولێر.

- کۆچێرا، کریس (2009)، کورد لە سەدەى نۆزدە و بیستەمدا، و:حەمە کەریم عارف، چاپی پێنجەم.

- گەرمیانى ، تابان، (2015)، دەستکەوتەکانى ژنانى باشوورى کوردستان لەنێوان ساڵانى 1992 – 2014، چ1، چاپخانەى کارو.

حەوتەم/ ڕۆژنامەکان

- ڕۆژنامەى برایەتى، ژمارە 43210، 17/5/2001.

- ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ، ژمارە 248، 26/1/1992.

- ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ، ژمارە 745، 31/7/1994.

- ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ، ژمارە 780، 9/9/1994.

التنزيلات

منشور

2023-04-11

كيفية الاقتباس

عبدالله ت. ح. ., & عەبدوڵڵا پ. ف. ع. ع. (2023). ڕۆڵى ئافرەتانى پەرلەمانتار لە تاوتوێکردنى بابەتە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان لە دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان 1992 - 2009. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(1), 371-383. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp371-383

إصدار

القسم

مقالات بحثيه