خستنەروی تۆپۆگرافیای پارێزگای هەولێر و رۆڵی لە پەرەپێدانی گەشتوگوزاردا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
بەرزی و نزمیەکانی گۆی زەوی بەرهەمی جوڵە تەکتۆنیە کۆنەکان و کردارەکانی داتاشین و راماڵین و کەشکارین لەسەر زەوی. ئەم شێوە و روخسارە جیاوازانە کاریگەریان هەیە لەسەر دیاریکردنی جۆری ئاوهەوای ناوچەکان و پۆشەری روەکی و خاک و چاڵاکیە مرۆییەکان. لەروانگەی گەشتوگوزارەوە بەرزی و نزمیەکانی گۆی زەوی بە دوو شێواز گرنگیان پیشاندەدەن یەکەم: بەرزی و نزمیەکان و دیمەن و روخسارە جیاوازەکانی گۆی زەوی خۆی سەرنجی گەشتیاران رادەکێشی هۆکارێکن بۆ جۆرەکانی گەشتوگوزاری ژینگەیی وەک گەشتوگوزاری سەرکێشی و گەشتوگوزاری سروشت و راوکردن و تێرامان وە گەشتوگوزاری زستانە وەک خلیسکان لەسەر بەفر، دووەم: بەرزی نزمیەکان هۆکارن بۆ دروستبونی ئاوهەوای گونجاو لە وەرزە گەرمەکان بەوپێیەی بەبەرزبونەوە لە ئاستی روی دەریا پلەکانی گەرما دادەبەزن و دیاردەکانی دابارین زیاتر دەبن و سەرچاوەکانی ئاو زیاتر دەبن ئەمەش وادەکات ناوچەکان هەم سەوزایی و دارستان و هەمیش ئاوهەوای لەبار برەخسێنێ بەتایبەت لە وەرزی گەرمی. ئامانج لەم توێژینەوەیە خستنەروی دیادە جۆراوجۆرەکانی بەرزی و نزمی ناوچەکە و دیمەنە جیۆمۆرفۆلۆجیەکانی ناوچەکە و شیکاری فاکتەرەکانی سەرنجراکێشانی گەشتیاریە. توێژینەوەکە پشتی بەستوە بە داتا حکومیەکان و سەرچاوەکانی بەردەست و وێنە ئاسمەنیەکان و شیکاریان لەرێگەی پرۆگرامی (ArcGis10.8) کەوا لەسەرەتادا پۆلێنکاری بەرزی و نزمیەکانی ناوچەکە و دیاریکردنی پلەکانی لێژی خراونەتە روو ودواتر دیاردە جیۆمۆرفۆلۆجیەکانی ناوچەکە وهاوینەهەوار و سەیرانگا سروشتیەکانی ناوچەکە خراونەتەروو.